کوردپرێس:
پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان لەبارەی ھەڵوێستی حزبەكەی لەسەر چۆنیه‌تی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و میكانیزمی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه دووپاتی كرده‌وه، بۆچوونی پارتی ئەوەیە هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی لەوادەی خۆیدا بەبێ دواکەوتن ئەنجامبدرێت.
سه‌باره‌ت به بازنەكانی ھەڵبژاردن و میكانیزمی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش گوتی: پێمان باشه هەڵبژاردن بە یەك بازنە و لیستی کراوە به‌ڕێوه‌بچێت.
لەبارەی ھەڵوێستی حزبەكەی لەسەر یاسای ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستانیش گوتی: یاسای هەڵبژاردن بێ کێشەیە و پێویستی بەهەموواركردنهوه نییە.
تایبه‌ت به پرسی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانیش، پێشه‌وا هه‌ورامانی دووپاتیكرده‌وه، دەستوور خواستی پارتییە و ده‌یه‌وێت ئه‌و پرسه لەم خولەی پەرلەمان یەکلایی بكرێته‌وه و هەموو لایەنەکان تێیدا کۆدەنگی دروستبکەن و دەستوورێك بنووسرێتەوە، كه هەموو تاکێکی ئەم وڵاتە لەهەر نەتەوە و ئاینێك خۆی تێدا ببینێتەوە.
Your Comment