کوردپرێس:
مەلا بەختیار لەمیانى کۆبوونەوەى لەگەڵ ژمارەیەک لە کادیرانى حزبەکەى وتیشى" بێگومان تاوانەو ئەمكارە ماكی هەیە! هەربۆیە وەك برین تا ماكەكەی دەرنەكەیت، ئەو برینە ساڕێژ نابێتەوە! ماكی ئەمكارەش ئەقڵییەتێكی تەسكی پیلانگێڕی مەترسیدارە!
ناوبراو روونی کردەوە کە تاوانباران سێ كەسیان هەڵبژاردووە، یەكەمیان كوڕی مام جەلالە کە ئەوانیش بۆ پلەكەی ئەمكارەیان نەكردووە! بەڵكو لەبەرئەوەیە كە كوڕی مام جەلالە بۆیە وایانكردووە، بۆیە كوڕە گەورەكەشیان والێكردووە، تا بڵێن ئێمە میراتگری مام جەلال-ین.
هەروەها مەلا بەختیار وتیشى" هاتوون منیشیان هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی بڵێن: لەمێژوودا، مەلا بەختیار هەبوو، كە شارەزای مێژووی رابردووبێو ئاگاداری نهێنییەكانبێ و هەڵوێستێكی هەیە، بەكۆتایهێنان بەمن، ئەو مێژووەش كوێر بكەنەوە، وەستا حەسەن-یشیان هەڵبژاردووە، ئەویش بەهۆكاری ئیشوكارەكەی، كە نهێنییەكانی ئەم دەڤەرە زۆر باش دەزانن".
هەر لە وتەکانیدا ئەندامەکەى ئەنجومەنى باڵای سیاسى و بەرژوەندی یەکێتى جەختیکردوەتەوە کە بەداخەوە لەناو یەكێتی، حزبایەتی و بیروباوەڕو لێپرسینەوە، سزاو پاداشت و مەركەزیەت نەما.
دەشڵێت"پۆلێنی سیاسەت، كێ دۆستە، كێ دوژمنەو كێ بێلایەنە، هیچی ئەمانە نەما! ئەم قۆناغە دەبێ ستراتیژمان لەگەڵ كێ بێ؟ دژایەتیو ململانێمان لەگەڵ كێ بێ؟ یەكگرتنمان لەگەڵ كێ بێ؟ هیچی ئەمانە لەناو یەكێتی نەما! ئەمانەشیان بۆیە نەهێشت هەتا كەشێك دروست بكەن، هەتا بتوانن پیلانەكانیان تێبپەڕێنن و لەڕووی سایكۆلۆجییەوە خەڵك بتوانێ بەئاسانی قوتی بدات! چونكە كە حزبایەتی، مەركەزیەت، مەرجەع نەما، دیارە تاوان دەسەپێت".
Your Comment