کوردپرێس:
ڕۆژی دوشه‌ممه 15ی نۆڤێمبێری 2021 بافڵ تاڵەبانی هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى سەردانی مەسعوود بارزانی کرد لەهاوینهههوارى پیرمام‌و به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ى تاڵه‌بانیش، لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتووێی دواین پێشھاتە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانی ھەرێمو عێراق‌و ناوچەکە کراوه‌و بەشداری کورد لەحکوومەتی داھاتوی عێراق‌و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە سیاسییەکان بەوردی گفتوگۆی لەبارەوە کراوه.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش هاتووه، "لەکۆبونەوەکەدا دوای ھەڵسەنگاندنی دۆخی گشتیی‌و پرسە هەنوكەییەكان، جەخت لەیەکڕیزیی نیشتمانی کورد‌و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان‌و خزمەتکردنی خەڵكی كوردستان کراوه".
ئه‌وه‌ش ڕونكراوهتهوه، لەبەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا قۆناغی نوێی عێراق‌و دوای ھەڵبژاردنەکان ھەڵوەستەی لەسەرکراوهو گرنگی یەک گوتاری کورد لەبەغدا بەپێویستزانراوهو پەرۆشی یەکێتیی‌و پارتی بۆ یەکڕیزیی‌و تەبایی ماڵی کورد دوپاتکراوهتهوهو جەختکرایەوە لەسەر پڕۆژەیەکی ھاوبەشی نیشتمانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی بۆ کۆی پرسە سیاسییەکان‌و داڕشتنی بەرنامەیەكی هاوبەشی هەردولا بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پرسی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوو.
بە گوێرەی هەواڵێکی شارپرێس، لەکۆبونەوەکەى بارزانى‌و تاڵه‌بانیدا باس لەکێشەی نێوان مه‌سرور بارزانى‌و قوباد تاڵه‌بانى كراوه كه ماوه‌یه‌ك به‌رله‌ئێستا لهكۆبونهوهیهكى نێوانیاندا ده‌نگیان به‌سه‌ر یه‌كتردا به‌رزكردۆته‌وه‌و تائێستاش گرژیه‌كانى نێوانیان وه‌كو خۆى ماوه‌ته‌وه‌و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
هاوكات هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى شارپرێس، باسى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراقیش كراوه‌و بافڵ تاڵه‌بانى له‌و كۆبونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ بارزانى جه‌ختیكردۆته‌وه، به‌گوێره‌ى ڕێكهوتنى یه‌كێتى‌و پارتى ئەو پۆستە بهپشكى یەکێتی دانراوە وەک ڕابردوو.
Your Comment