بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عوده‌ی عه‌بدولهادی سەرکردەیەکی هاوپه‌یمانی فه‌تح له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: "سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیاوه له بۆردوومان كردنی چه‌ند پێگه‌یێكی دژ ئۆپۆزسیۆنی ئه‌نقه‌ره، له دۆڵ و چیاكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌گرنگیه‌وه به‌دواداچوون ده‌كه‌ن".
ناوبراو وتیشی، "كێشه‌كه زۆر جدییه و داوا ده‌كه‌ین به‌په‌له حكوومه‌تی عێراق لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه بكات بۆئه‌وه‌ی راستیه‌كان له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی له‌ناوچه سنووریه‌كان بۆ رایگشتی بخرێنه‌ڕوو".
عه‌بدولهادی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئه‌گه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی كه چه‌كێكی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تیه له بۆردوومانه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ناوچه سنووریه‌كان بسه‌لمێنرێت، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی كاره‌سات و مه‌ترسی بێوێنه ده‌بینه‌وه و پێویسته به‌غدا هه‌ڵوێستێكی به‌په‌له‌ی له‌وباره‌یه‌وه هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه ره‌هه‌ندی ژینگه‌ییان هه‌یه، به‌پێی هه‌موو یاسا و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌كارهێنانیان رێگه‌پێدراو نیه له‌هه‌ر ململانێیه‌كدا بێت".
Your Comment