بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندی ئەمنی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئۆپارسێونەکەیان بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆری بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق ئەنجام داوە، کە زانیارییان هەبوو لەبارەی بوونی چەکدارێکی پلەداری داعش کە بەرپرسە لە دابەش کردنی پارە بۆ کەسوکاری داعشەکان".
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "ئەو بەرپرسە یەکێک بووە لەو کەسانەی کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر لە یاسای سزادانی عێراقی، داواکراو بووە."
شانەی راگەیاندی ئەمنی عێراق هەروەها دەڵێت، بەرپرسی دارایی داعش ئەو بڕە پارەیەی وەک شایستەی دارایی دەدا بە کەسوکاری داعشەکان.
Your Comment