کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 10ی نۆڤێمبێری 2021 ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا بەیاننامەیێکی دەرکرد و تێیدا ڕایگەیاند ڕووسیا و هاوپەیمانیی دژەداعش بەرپرسیارن لە هێرشەکانی تورکیا و قوربانی بوونی خەڵکی مەدەنی لە قامیشلۆ و ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکان.
شایانی باسە ڕۆژی سێشەمە لە هێرشێکی درۆنە تورکییەکاندا ئوتومبێلێکی هاووڵاتییانی مەدەنی لە گەڕەکی ئەلهیلالیەی قامیشلۆ کرایە ئامانج و سێ هاووڵاتی بەو هۆیەوە گیانیان بەخت کرد.
ئیدارەی خۆسەری کوردی هێرشەکان بە مەترسیدار دەزانێت و دەڵێت هاوپەیمانیی دژەداعش و ڕووسیا و هەموو جیهان دەبێت هەڵوێستی شەفاف و ڕوون دژی ڕووسیا وەربگرن.
لە بەیاننامەکەدا داوا لە هاوپەیمانیی دژەداعش و ڕووسیاش کراوە کە هەستن بە ئەرکی خۆیان و مامەڵەی بەرپرسیارانە بکەن لەگەڵ خواستی تورکیا بۆ شەڕانگێزی.
Your Comment