عەلی حەیدەر قەیتان لە بۆردوومانی ئاسمانیدا گوژراوە

یەشی تورکیا- سەرچاوەکانی نزیک لە پەکەکە بڵاوی دەکەنەوە عەلی حەیدەر قەیتان ئەندامی کۆنسەی بەرێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان بە هۆی بۆردوومانەکانی فڕۆکەکانی تورکیاوە لە قەندیل کوژراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چەند سەرچاوەیێکی نزیک لە پەکەکە بڵاویان کردەوە کە عەلی حەیدەر قەیتان لە دایکبووی ساڵی ١٩٥٢ی شاری دەرسیمی کوردستانی تورکیا، کە لەوەتەی دامەزراندنی پەکەکەوە لەناو ڕێکخراوەکەدا بووە، لە ساڵی ٢٠١٩دا لە قەندیل بەهۆی بۆردوومانێکی سوپای تورکیا کوژراوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی Basnews ئەگەرچی سەرچاوەکانی نزیک لە پەکەکە کوژرانی عەلی حەیدەر قەیتان-یان پشت ڕاست کردۆتەوە بەڵام پەکەکە تا ئێستا بە فەرمی هەواڵەکەی بڵاو نەکردووەتەوە.

قەیتان سەرکردەیێکی ناسراوی پەکەکە بووە و نزیکترین کەسی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 405

Your Comment

You are replying to: .
captcha