به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاژێر 12:15 خوله‌کی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ بازاڕی قه‌یسه‌ری که‌رکووک له ناوه‌ڕاستی ئه‌و شاره ئاگری گرت و به‌هۆیه‌وه به‌شێکی به‌رچاو له بازاڕه‌که سووتاوه و به سه‌دان دووکانداریش زه‌ره‌رمه‌ند بوون.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێک له بازاڕه‌که شوێنی فرۆشتنی جلوبه‌رگ و بۆن بوووه به خێرایی ته‌شه‌نه‌ی کردوووه و بۆیه تیمه‌کانی به‌رگری شارستانی به ئه‌سته‌م توانییان ئاگره‌که کۆنترۆڵ بکه‌ن و هه‌روه‌ها خاوه‌ن دووکانه‌کانیش نه‌یانتوانی به‌شێک له که‌لوپه‌له‌کانیان ڕزگار بکه‌ن.
لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایییه‌کان ده‌ریده‌خه‌ن که شۆرتی کاره‌با هۆکاری دروست بوونی ئاگره‌ی بازاڕی که‌رکووک بوووه.
شایانی باسه؛ بازاڕی قه‌یسه‌ری که‌رکووک به یه‌کێک له ناوچه شوێنه‌وارییه‌کانی که‌رکووک له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت که له سه‌رده‌می عوسمانییه‌کان له‌و شاره‌دا دروست کراوه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment