کوردپرێس:
عەباس سەبحەت لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە دیدارەکەی ئەم دوایییەی نێوان مەسعوود بارزانی و لایەنە عێراقییەکان دیدارێکی حیزبی بووە و بە ئامانجی دەستەبەرکردنی بەرژەوەندیی حیزبی ئەنجام دراوە.
ناوبراو زیادی کرد: مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان عیلاقاتی باشی خۆی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندیی حیزبی دەقۆزێتەوە.
سەبحەت ئەوەشی وتووە کە کێشەی نێوان بەغدا و هەولێر کێشەی لەمێژینە و کۆنن و هەرگیز بە دیدارێک چارەی ناکرێت نەخوازەڵا ئێستا کە مەسعوود بارزانی لە هەرێمی کوردستانیش کەسایەتییێکی فەرمی و حکوومی نییە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment