بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی 16ی ئه‌م مانگه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووكی له ڕێگه‌ی بۆریی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا راگه‌یاند كه پتر له ساڵێک بوو به‌هۆی گرژییه‌كانه‌وه راگیرا بوو.
غالب محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له ڕاگه‌یێندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه كه به‌ر له سێ رۆژ نووسراوێكی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق كردووه تا ئه‌و پرسیاره‌ی كه له نووسراوه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به داهاتی نه‌وتی كه‌ركووک خستوویه‌تییه ڕوو ئاڕاسته‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراق بكرێت.
له نووسراوه‌كه‌دا غالب محه‌مه‌د، داوای روونكردنه‌وه‌ی له وه‌زیری نه‌وتی عێراق كردووه سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووک له ڕێگه‌ی بۆریی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی و هه‌روه‌ک داواشی كردووه ورده‌كاری یاخود وێنه‌یێكی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه بدرێتێ.
له‌لایێكی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه فراكسیۆنی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق له كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌وانیدا داوای ئاشکرا کردنی وردەکاریی رێککەوتنی نێوان بەغدا و هەرێمی بۆ دەست پێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کەرکووک لە حکوومەتی عێراق كرد.
فراكسیۆنه‌كه رایگەیاند: پشتگیری دەست پێکردنەوەی هەناردە کردنی نەوتی کەرکووک لە رێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جیهان دەکەن کە لە رێگەی کۆمانیای سۆمۆوە ئەنجام دەدرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، وەکوو نەوەی نوێ پشتگیری هەموو رێککەوتنێکی ئاشتییانە دەکەن کە لە رێگەی دامەزراوەکانی حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە ئەنجام بدرێن نەک لە رێگەی پەیوەندی شەخسییەوە ئەنجام بدرێن.
ئەوەشی خستە ڕوو، داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەن وردەکاریی ئەو رێککەوتنە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرا بکات کە بۆ هەناردە کردنەوەی نەوتی کەرکووک لە نێوان هەرێم و بەغدادا ئیمزا کراوە بۆ ئەوەی پەرلەمانی عێراق ئاگاداری وردەکاریی ئەو رێککەوتنانە بێت.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ راشگەیاندووە پێویستە مافی پارێزگای کەرکووک لە بەشە بودجەی پێترۆدۆلار پارێزراو بێت و چیدی مافی دانیشتوانی ئەو پارێزگایە نەفەوتێت، هەروەک داواشی کرد چیدی حکوومەتی عێراقی لەسەر ناکۆکیی سیاسی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هاوڵاتیانی هەرێم سزا نەدات.
لە ماڵپەڕی ئاوێنە وەرگیراوە
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment