هه‌سه‌ده‌: له‌ هه‌جین 27 چه‌كداری داعش كوژران

به‌شی سووریا- ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیک (هه‌سه‌ده‌) ئاماری 24 كاتژمێری شه‌ڕی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ بۆ هه‌ینی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند که‌ 27 چه‌كداری داعش كوژراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24ی تشرینی دووهه‌می 2018 هه‌سه‌ده‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد له‌ چوارچێوه‌ی (شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر)دا كه‌ له‌ سنووری دێره‌زۆری باكووری سووریا به‌ڕێوه ‌ده‌چێت ئه‌و 27 چه‌كداره‌ له‌ به‌ره‌ی هه‌جین كوژراون.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوووه‌ که‌ له‌ دژی چه‌كدارانی داعش كه‌ به‌ چه‌كی دۆشكه‌ و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرشیان ده‌كرد، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ به‌یانیی ڕۆژی هه‌ینی 23ی تشرینی دووهه‌می 2018 به‌ پشتگیریی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ به‌ره‌ی هه‌جین وه‌ڵامی هێرشه‌كانیان داوه‌ته‌وه‌ و له‌ زۆر شوێن شه‌ڕی سه‌خت ڕووی داوه‌ و چه‌كدارانی داعش به‌هۆی ئه‌و گورزه‌ی له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه‌ لێیان دراوه‌ ناچار كراون پاشه‌كشه‌ بكه‌ن.

له‌ درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی هه‌سه‌ده‌دا هاتوووه:‌ "له‌ هه‌مان به‌ره‌، جارێكی دیكه‌ داعشه‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ر خاڵی شه‌ڕڤانان و له‌و شه‌ڕه‌شدا دوو چه‌كدار كوژراون و ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو كه‌ هه‌وڵی ده‌دا له‌ بنكه‌ی شه‌ڕڤانان نزیک بێته‌وه‌، تێكشكێنراوه‌. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌یێكی بچووكی سیخوڕیش ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌."

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39805

Your Comment

You are replying to: .
captcha