کوردپرێس: به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی "زه‌مانی" توركی، پێشتریش به بڕیاری باری له ناكاو، رۆژنامه‌ی Azadiya Welat، داخراوه، دوێنێش فه‌رمانگه‌ی حه‌وت له دادگای كه‌تنی شاری ئامه‌د، بڕیاری پێنج ساڵ زیندانی كردنی بۆ ، ئیسماعیل چۆبان رۆژنامه‌وانی كورده ده‌ركردووه.
وه‌ک رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، تۆمه‌تی زیندانی كردنه‌كه‌شی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گوایه له ژماره 15ی رۆژنامه‌كه‌ی له ساڵی 2013، پرۆپاگه‌نده‌ی بۆ "تیرۆریستان" كردووه.
دادگاكه روونیشی كردووه‌ته‌وه، چۆبان زنجیره‌یێک هه‌واڵ و وتاری له رۆژنامه‌كه‌یدا بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه "وه‌ک پرۆپانگه‌نده بۆ تیرۆریستان" داده‌نرێت.
له دوای هه‌وڵی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی ته‌ممووزی 2016، توركیا زیاتر له 116 ده‌زگای راگه‌یاندنی داخست، له‌وانه‌ش ئاژانسێكی هه‌واڵی، 18 كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی، 22 رادیۆ و وێستگه، 50 رۆژنامه و 20 گۆڤار.
لای خۆیه‌وه رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی "ئه‌منیستی"، داوا له توركیا ده‌كات سنوورێک بۆ پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ دابنرێت، كه به‌ناوی "ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی" زیاتر له 50 هه‌زار كه‌س له زیندانه‌كانن و زیاتر له 130 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری كه‌رتی گشتی، له كاره‌كانییان ده‌ركراون.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment