هادی عامری: کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ مەسعوود بارزانی گرنگ بوو/ پێویسته‌ كێشه‌كان برایانه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ شاری به‌غدا، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و هادی عامری سه‌رۆكی هاوپەیمانی فه‌تح كۆ بوونه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ش، له‌ پرێس كۆنفرانسێكی هاوبه‌شدا هادی عامری وتی: "كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ مەسعوود بارزانی گرنگ بوو، هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی دۆخی رابردووش ده‌ده‌ین و سوورین له‌سه‌ر بنیاتنانی عێراقی تازه‌".

سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح وتیشی: "پێویسته‌ كێشه‌كان برایانه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین".

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ مه‌سعوود بارزانی ڕایگەیاند: "سه‌ردانم بۆ به‌غدا بۆ پشتیوانی كردنه‌ له‌ حكوومه‌تی نوێی عێراق و په‌یوه‌ندییێكی به‌هێز له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست ده‌كه‌ین".

پێش ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ش مه‌سعوود بارزانى و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق له‌ باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ به‌غدا كۆبونه‌وه‌وه‌ و له‌میانی دیداره‌كه‌یاندا، سه‌رۆكی پارتی له‌وته‌یێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان جه‌ختی كرده‌وه‌: "عادل عه‌بدولمه‌هدى هاوڕێیه‌كى كۆنه‌ و وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆک وه‌زیرانیش له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه‌ مژده‌یێكى خێر بوو".

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39789

Your Comment

You are replying to: .
captcha