حسێن عه‌لی فام شرۆڤه‌کاری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و مامۆستای زانکۆ له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێسدا ئاماژه به دوورنواڕی هه‌بوونی تورکیا له خاکی سووریا ده‌کات و ده‌ڵێت: تورکیا ده‌یه‌وێت ئیمپراتووری عوسمانی ببووژێنێته‌وه و ئه‌و ستراتێژییه نێئۆعوسمانییه له بیرۆکه‌کانی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به ته‌واوه‌تی ئاشکرا بوو.
دوکتۆر عه‌لی فام ده‌شڵێت: ئه‌مه تزێکی درێژمه‌ودایه و له‌و کاته‌وه تاکوو ئێستا ڕۆڵی تورکیا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌تایبه‌ت له نێوان وڵاتانی موسڵمانی ناوچه‌که‌دا زیاتر بۆته‌وه.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان پاشهاته‌کانی هه‌بوونی تورکیا له باکووری سووریا هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات: گریمان ڕۆژێک سووریا دابه‌ش کرا، چاوی ته‌ماحی تورکیا به ناوچه داگیرکراوه‌کانی خۆی له سووریایه و به بیانووی پشتیوانی له تورکمانی سووریا پاشه‌کشێ له‌و ناوچه‌یه ناکات و نه‌خشه‌ڕێگای دواتری جێبه‌جێ ده‌کات.
توێژه‌ری پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ئاماژه به نزیکیی تورکیا به ئه‌مریکا و ڕووسیا ده‌کات و ڕاشیده‌گه‌یێنێت: تورکیا یاریی براوه- براوه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ڕووسیا ده‌کات. تورکیا له هاوکارییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ڕووسیا بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ناوچه‌که به جۆرێک به‌رژه‌وه‌ندییه هه‌رێمایه‌تییه‌کانی ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.
حسێن عه‌لی فام له‌باره‌ی هاوکاریی تورکیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا گوتیشی: تورکیا بیر له ئه‌ندامێتی له یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ده‌کاته‌وه و ئه‌م بابه‌ته‌ش ساڵگارێکه که تورکیای به چاوه‌ڕوان هێشتۆته‌وه هه‌ر بۆیه شاکلێلی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه‌ش له ده‌ستی ئه‌مریکادایه که ئه‌ورووپا ڕازی به قبووڵکردنی ئه‌م بابه‌ته بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment