به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌عفه‌ر حوسێنى گوته‌بێژى كه‌تيبه‌كانى حزبوڵڵاى عێراق به هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"ی وتوووه: ئه‌مه‌ريكييه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئامانجه‌کانیان گرووپی تیرۆریستیی داعش به‌کار ده‌هێنن و ده‌يانه‌وێت پاڵ به داعشه‌وه بنێن بۆ ئه‌وه‌ى له سوورياوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق و داوا له عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی ئه‌و وڵاته ده‌کات که هه‌ڵوێستێکی ڕوون هه‌مبه‌ر هه‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سنووری ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ سووریا بگرێته‌به‌ر.
ناوبراو ئاماژه به جموجووڵی چه‌کدارانی داعش له سنووره‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ سووریا ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه هه‌روا پڕ له شه‌ڕ و كێشه بمێنێته‌وه و ده‌شڵێت: عێراق ئێستاکه به‌ره‌وڕووی کێشه‌یێکی ئه‌منیی زۆر وه‌ک ساڵی 2014 بۆته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment