وەزارەتی خوێندنی باڵا ریزبەندیی باشترین زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ریزبەندیی باشترین زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی بەپێی پێوەرەکانی ستاف، کۆنترۆڵی جۆری، فیدباک، توێژینەوەی زانستی، چالاکیی نێودەوڵەتی و پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگەدا راگەیاند.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەممە لە مەراسیمێکدا لە شاری هەولێر یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕیزبەندیی باشترین زانکۆکانی هەرێمی ڕاگەیاند.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەدروشمی "ڕیزبەندیی نیشتیمانی … شاڕێی كرانەوە و متمانە و دڵنیایی" بۆ جاری سێیەم، ئەنجامی ڕیزبەندیی نیشتیمانیی زانكۆكانی كوردستانی بۆ ساڵانی ٢٠١٧- ٢٠١٨ بڵاو کردوەوە .

ماڵپەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاوی كردەوە، ڕۆژی چوارشەممە، 21/11/2018 لە هۆڵی سەعد عەبدوڵلا لە شاری هەولێر لە مەراسیمێكدا و بەچاودێریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەئامادەبونی د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ڕاوێژكار و سەرۆكی زانكۆ حكوومی و تایبەتەكان و بەڕێوەبەرە گشتییەكان و كونسڵ و نوێنەری وڵاتان و یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆكان ئەنجامی ڕیزبەندیی نیشتیمانیی زانكۆكانی كوردستان ئاشكرا كرا .

سەرباری ئاستەنگەكان توانیمان سەركەوتوو بین

لە سەرەتای وتارەكەیدا، یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی باسی لە چۆنیەتیی گەڵاڵەكردنی پڕۆژەی ڕیزبەندیی زانكۆكانی كوردستان كرد و وتی: لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كارنامەی (١٠٠ ڕۆژی یەكەمی دەستبەكاربوونمان وەك وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی) یەكەمین درافتی پرۆژەی ڕیزبەندیی نیشتیمانیی زانكۆكانی كوردستانمان ئامادە كرد، وتیشی لە سەرەتاوە ڕەنگە زۆر كەس پێیان وابووبێت لە ئاستەنگی هەل و مەرجی سیاسی و ئابووری و كەلتووریی كوردستاندا نەتوانین پڕۆژەیێكی لەو جۆرە جێبەجێ بكەین، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە هاوكاریی ئێوە و بە یارمەتی ژمارەیەیێک هاوكار و دامەزراوەی نێودەوڵەتی بە تایبەت دامەزراوەی چێنێكا و دەزگای ڕیزبەندیی نیشتیمانی ئەڵمانیا توانیمان بەرهەمی ئەم پرۆژەیە ببینین.

پێوەرەكانی ڕیزبەندیی نیشتیمانیی زانكۆكان جۆراوجۆرن

هەر لە میانەی وتارەكەیدا، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی باسی ئامانجەكانی ڕیزبەندیی نیشتیمانیی زانكۆكانی كرد و ڕایگەیاند: لە بنەڕەتدا فەلسەفەی ڕیزبەندیی نیشتیمانی بریتییە لە ڕێكخستنی پیشبڕكێ لە نیوان زانكۆكانی كوردستان، لەسەر بنەمای پێوەرو ستانداردی زانستی.

ناوبراو وتیشی ئێمە بۆ ڕێكخستنی ڕیزبەندیی نیشتیمانی پشتمان بە ستووە بە هەشت پێوەری سەرەكی و چل و سێ پێوەری لاوەكی، و بەو پێیەش باشترین زانکۆکان بە پێی پێوەرە جیاوازەکان بریتین لەمانەی خوارەوە:

زانکۆ حکوومییەکان:

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری توێژینەوەی زانستی:

یەکەم: زانکۆی کوردستان/ هەولێر

دووەم: زانکۆی سۆران

سێیەم: زانکۆی سەلاحەدین

چوارەم: زانکۆی سلێمانی

پێنجەم: زانکۆی چەرمۆ

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری ستافی ئەکادیمی بریتن لە :

یەکەم: زانکۆی هەولێری پزیشکی

دووەم: زانکۆی کوردستان

سێیەم: زانکۆی سۆران

چوارەم:زانکۆی کۆیە

پێنجەم:زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری چالاکی نێودەوڵەتی بریتین لە:

یەکەم: زانکۆی کوردستان

دووەم: زانکۆی سۆران

سێیەم: زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

چوارەم: زانکۆی دهۆک

پێنجەم: زانکۆی راپەڕین

باشترین پێنج زانکۆ فیدباکی قوتابیان و خوێندکاران بریتین لە:

یەکەم: زانکۆی راپەڕین

دووەم: زانکۆی کۆیە

سێیەم: زانکۆی کوردستان

چوارەم: زانکۆی گەرمیان

پێنجەم: زانکۆی چەرمۆ

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری دڵنیای جۆری بریتین لە:

یەکەم: زانکۆی کۆیە

دووەم: زانکۆی دهۆک

سێیەم: زانکۆی کوردستان

چوارەم: زانکۆی سەلاحەدین

پێنجەم: زانکۆی سلێمانی

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری چالاکی کولتووری و پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگە بریتین لە:

یەکەم: زانکۆی دهۆک

دووەم: زانکۆی زاخۆ

سێیەم: زانکۆی سەلاحەدین

چوارەم: زانکۆی کۆیە

پێنجەم: زانکۆی کوردستان

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری کتێبخانە و گەیشتن بە سەرچاوە زانستییە ئاست بەرزەکان بریتین لە:

یەکەم: زانکۆی کوردستان

دووەم: زانکۆی هەولێری پزیشکی

سێیەم: زانکۆی سۆران

چوارەم: زانکۆی سەلاحەدین

پێنجەم: زانکۆی راپەڕین

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری بەدواداچوونی دەرچووان و دەستکەوتنی هەلی کار - کەرتی تایبەت و گشتی بریتین لە:

یەکەم: زانکۆی کوردستان

دووەم: زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

سێیەم: زانکۆی کۆیە

چوارەم: زانکۆی سلێمانی

پێنجەم: زانکۆی هەولێری پزیشکی

زانکۆ تایبەتەکان:

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری توێژینەوەی زانستی بریتین لە:

یەکەم: زانکۆی گەشپێدانی مرۆیی

دووەم: زانکۆی جیهان

سێیەم: زانکۆی ئیشک

چوارەم: زانکۆی کۆمار

پێنجەم: زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری ستافی ئەکادیمی بریتین لە:

یەکەم: زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی

دووەم: زانکۆی جیهان / دهۆک

سێیەم: زانکۆی گەشپێدانی مرۆیی

چوارەم: زانکۆی کۆمار

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری چالاکی نێودەوڵەتی بریتین لە:

یەکەم: زانکۆی گەشپێدانی مرۆیی

دووەم: زانکۆی نێودەوڵەتی هەولێر

سێیەم: زانکۆی جیهان / دهۆک

چوارەم: زانکۆی ئیشک

پێنجەم: زانکۆی نەورۆز

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری فیدباکی خوێندکاران و قوتابیان بریتین لە:

یەکەم: زانکۆی جیهان / دهۆک

دووەم: زانکۆی جیهان / هەولێر

سێیەم: زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی

چوارەم: زانکۆی گەشپێدانی مرۆیی

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری دڵنیایی جۆریی بریتین لە:

یەکەم: زانکۆی گەشپێدانی مرۆیی

دووەم: زانکۆی جیهان / هەولێر

سێیەم: زانکۆی ئیشک

چوارەم: زانکۆی ئەمریکی / سلێمانی

پێنجەم: زانکۆی نەورۆز

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری چالاکی کولتووری و پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگە بریتین لە:

یەکەم: زانکۆی گەشپێدانی مرۆیی

دووەم: زانکۆی ئەمریکی / سلێمانی

سێیەم: زانکۆی جیهان / هەولێر

چوارەم: زانکۆی لوبنانی فەرەنسی

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری کتێبخانە و گەیشتن بە سەرچاوە زانستییەکان بریتین لە:

یەکەم: زانکۆی گەشپێدانی مرۆیی

دووەم: زانکۆی ئەمریکی / سلێمانی

سێیەم: زانکۆی جیهان / هەولێر

چوارەم: زانکۆی جیهان / سلێمانی

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری بەدواداچوونی دەرچووان و دەستکەوتنی هەلی کار - کەرتی تایبەت و گشتی بریتین لە:

یەکەم: زانکۆی ئەمریکی / سلێمانی

دووەم: زانکۆی جیهان / هەولێر

سێیەم: زانکۆی گەشپێدانی مرۆیی

چوارەم: زانکۆی کۆمار

پێنجەم: زانکۆی ئیشک

ریزبەندی زانکۆکان لەسەر ئاستی گرووپەکان بۆ حکومییەکان بریتین لە:

گرووپی B

یەکەم: زانکۆی سەلاحەدین

دووەم: زانکۆی سلێمانی

سێیەم: زانکۆی سۆران

چوارەم: زانکۆی کوردستان / هەولێر

پێنجەم: زانکۆی کۆیە

شەشەم: زانکۆی هەولێری پزیشکی

گرووپی C

یەکەم: زانکۆی چەرمۆ

دووەم: زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

سێیەم: زانکۆی دهۆک

چوارەم: زانکۆی گەرمیان

پێنجەم: زانکۆی زاخۆ

شەشەم: زانکۆی راپەڕین

گرووپی D

یەکەم: پۆلیتەکنیکی دهۆک

دووەم: پۆلیتەکنیکی هەولێر

سێیەم: زانکۆی هەڵەبجە

زانکۆ تایبەتەکان:

گرووپی B

یەکەم: زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی

دووەم: زانکۆی ئیشک

سێیەم: زانکۆی جیهان / هەولێر

چوارەم: زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

پێنجەم: زانکۆی کۆمار

شەشەم: زانکۆی نەورۆز

گرووپی C

یەکەم: زانکۆی جیهان / دهۆک

دووەم: زانکۆی جیهان / سلێمانی

سێیەم: زانکۆی لوبنانی فەرەنسی

گرووپی D

یەکەم: زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی

دووەم: زانکۆی بەیان

سێیەم: زانکۆی نۆڵیج

چوارەم: زانکۆی کاسۆلیک

پانێڵێک پێشكەش كرا

دوا بەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانیش، لە پانێڵێكدا كە لەلایەن د.ئامانج سەعید ڕاوێژكاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێوە دەبرا، هەریەكە لە (Prof Dr.werner Stueber) ڕاوێژكاری خوێندنی باڵا لە دامەزراوەی زێڤای ئاڵمانی و (Didar Dawdi) بەڕێوەبەری كاروباری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی دامەزراوەی زێڤا پانێڵەكانیان پێشكەش كرد، لە میانەی پانیڵەكانیاندا جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە كە لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان كاردەكەین بۆ دروستكردنی بۆردیكی سەربەخۆ بۆ بواری دڵنیایی جۆری و متمانەبەخشین ئەوەش بە هەماهەنگی پسپۆڕە نێودەوڵەتییەكان، هەروەك جەختیان لەسەر ئەوەش كردەوە دەبێ پرۆسەی خوێندن لە ژیر كاریگەری تەكنەلۆژیا پێویستی بەگۆڕانكارییە، وتیشیان دەبێ خۆمان بۆ ئەو گۆرانكارییانە ئامادە بكەین و لە هەر پڕۆسەیێكیشدا تایبەتمەندی كەلتووری هەرێمی كوردستان ڕەچاو بكەین.

News Code 39771

Your Comment

You are replying to: .
captcha