به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 21ی تشرینی دووهه‌می 2018 ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له میانه‌ی پێشکه‌ش کردنی وتارێک له کۆبوونه‌وه‌ی موختارانی تورکیا له‌باره‌ی داوای ئازادکردنی ده‌میرتاش له‌لایه‌ن دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپاوه ئاماژه‌ی به‌وه کرد که پابه‌ند نابین به بڕیاری دادگاکه و گرنگی ناده‌ین به هاوکاریی ئه‌مه‌ریکا بۆ په‌که‌که.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌یکات پێی ناوترێت ئازادی و مافی مرۆڤ، به‌ڵکوو تیرۆرپهرستی و خۆشه‌ویستیه بۆ تیرۆر".
وته‌کانی ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه هات ڕۆژی سێشه‌ممه 20ی تشرینی دووهه‌می 2018 دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا داوای کرد سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی هه‌ده‌په ئازاد بکرێت.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment