کوردپرێس:
مەسعوود بارزانی ڕۆژی پێنج شەممە سەردانی شاری بەغدای کرد، كە ئەوە یەكەم سەردانی مەسعوود بارزانییە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم لە 25ی ئەیلوولی 2017، كە بەو هۆیەوە پەیوەندیی نێوان ئەو بەرپرسانی بەغدا تێكچوو.
كاردانەوەكانی سەردانەكەی مەسعود بارزانی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە و بەشێك لەكاردانەوەكان وەك "سەركەوتن" بۆ بارزانی وەسفی دەكەن و بەشێكی تریش لەكاردانەوەكان رەخنەی لێدەگرن.
ئەوانەی باسی "سەركەوتن"ی بارزانی دەكەن باس لەوە دەكەن، كە بارزانی سوور بووە لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم و تا كۆتایییش لەگەڵ ئەو پرسە بووە و دەستبەرداری نەبووە و ئێستا بە بەهێزی دەگەڕێـتەوە بەغدا و "داوای مافی كورد دەكات".
ئەوانەشی رەخنە لەسەردانەكەی بارزانی دەگرن، باس لەوە دەكەن، ساڵێك پێش ئێستا بارزانی باسی سەربەخۆیی و جیابوونەوەی لە عێراق دەكرد، كەچی ئێستا دەچێتە بەغدا و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەكات.
هەروەها رەخنەی ئەوەشی لێدەگرن، كە بارزانی باسی لەوە دەكرد، لەمەولا دەبنە دراوسێیێكی باش لەگەڵ عێراق، بەڵام ئێستا دەچێتە بەغدا و داوای پۆست بۆ بەرپرسانی حیزبەكەی دەكات.
بارزانی لەسەردانەكەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان و سەركردەی چەند لایەنێكی سیاسی كۆ دەبێتەوە، لەوانەش موقتەدا سەدری سەرۆكی رەوتی سەدر و نووری مالیکی سەرۆکی حیزبی دەعوە.
كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه حكوومی و سیاسییه‌كانی عێراق دەبێت.
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری به‌غدا، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت و په‌رله‌مان كۆ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار كۆ نابێته‌وه لەبەر ئەوەی ئەمشەو بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بە سەردانێکی ڕەسمی بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی وڵاتانی دەریای ناوەڕاست و رۆژھەڵاتی ناوین، گەیشتە شاری رۆمای پێتەختی ئیتاڵیا ئەوەش پێش گەیشتنی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەغدا.
ئەوەش لە کاتێکدایە بەگوێرەی ئەجیندای ڕاگەیێندراو مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی سەردانی بەغدای کرد و بەرهەم ساڵح سەرکۆماری عێراق، پێش گەیشتنی بارزانی، بەرەو ئیتاڵیا سەفەری کرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی بۆ شاری به‌غدا، كه وابڕیاره ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه ئه‌نجام بدرێت، بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆ نابێته‌وه، به‌ڵكوو ته‌نیا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆ ده‌بێته‌وه.
جگه له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه فه‌رمییه‌كانی عێراق، بارزانی له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپەیمان چاکسازی و بونیاتنان، موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در، نووری مالكی سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه كۆ ده‌بێته‌وه.
هۆكاری كۆنه‌بوونه‌وه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح په‌یوه‌سته به كێشه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، كه تیایدا كاندیده‌كه‌ی پارتی به‌رامبه‌ر به‌رهه‌م ساڵح كه كاندیدی یه‌كێتی بوو، دووچاری شكستهات و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران به‌رهه‌م ساڵح بوه سه‌رۆك كۆماری عێراق.
ناکۆکیی نێوان بارزانی و بەرهەم ساڵح پاش ئەوەی ناوبراو وەکوو سەرکۆماری عێراق لە پەرلەمان هەڵبژێردرا سەریهەڵدا و مەسعوود بارزانی لە بەیانێکی فەرمیدا ڕایگەیاند ئەو ئالییەتەیان پێ قبووڵ ناکرێت کە سەرۆککۆماری پێ هەڵبژێردراوە. ئێستاش لەم سەردانەی بارزانیدا سەرکۆماری عێراق لە ئیتاڵیایە و بۆیەش لەگەڵ یەکتر دیدار ناکەن.
هەر لەبارەی سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغدا، كیفاح مه‌حموود راوێژكارى بارزانى، به میدیا عێراقییه‌كانى راگه‌یاندووه بارزانى ئێواره‌ى پێنجشەمە گه‌یشتووه‌ته به‌غدا و بڕیارە له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى چه‌ند لایه‌نێكى سیاسى و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش كۆ ببێته‌وه.
كیفاح مه‌حمود راوێژكاری میدیاییی نووسینگه‌ی بارزانی له‌باره‌ی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌وه ئاشكرای كرد: بارزانی له‌و سه‌ردانه‌یدا دیداری له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له سه‌ركرده عێراقییه‌كان ده‌بێت و بڕیاریشه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له عادل عه‌بدلمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا كۆببێته‌وه.
وتیشی "هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌دا چاوی به موقته‌دا سه‌در سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه، نوری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌كه‌وێت".
كیفاح مه‌حموود باسی له گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانیش كرد و وتی "له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان كوردستان و به‌غدا و به‌تایبه‌ت كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان له كه‌ركووك و شنگال و خانه‌قین و ناوچه‌كانی دیكه تاووتوێ ده‌كات".
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا بارزانی باس له جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی و پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی و هه‌روه‌ها دۆسێی نه‌وت و غاز و چۆنێتیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیه‌یه‌دا ده‌كات و دۆخی پێشمه‌رگه و شایسته داراییه‌كانی له بودجه‌ی گشتی له پڕچه‌ككردن بێت یاخود له مه‌شق و راهێنانیان، گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كات.
کیفاح مەحمود راوێژکاری مێدیاییی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتیشی ئامانجی سەردانەکەی بارزانی بۆ پاڵپشتی­کردنە لەپڕۆسەی سیاسیی عێراق و پشتیوانی لە حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی".
ناوبراو راشیگەیاند: مەسعوود بارزانی وەک سەرۆکی پارتی لەگەڵ حکوومەتی عێراق و سەرکردە سیاسییەکان، تاوتوێی پرسی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێراوەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا دەکات، بەتایبەت بابەتی جێبەجێکردنی هەر لەو بارەیەوە نوری حه‌مه‌عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی وتوویەتی "ناكرێت هاوشێوه‌ی پێشوو، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداو پرسی بودجه به زۆرینه و كه‌مینه تێپه‌ڕێندرێت".
ناوبراو زیادی کرد: "سه‌ردانی بارزانی بۆ به‌غدا بۆ جێبه‌جێكردنی خواستی خه‌ڵكی كوردستان و جێبه‌جێ­كردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقه".
سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی پارتی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه وتی:"كێشه‌یێكی دیكه كه پێشتر هه‌بووه و ئێستاش به‌رده‌وامه، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پشكی كورده له دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی عێراقدا، چوونكه به‌رده‌وام غه‌در له كورد كراوه له پۆسته سه‌ربازییه‌كاندا".
هاوکات عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق لە پرێس کونفڕانسی حەفتانەیدا بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكی پارتى بۆ به‌غدا ده‌ربڕی و راشیگه‌یاند، پرسی نه‌وت له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی و سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم تاووتوێ ده‌كرێت.
Your Comment