به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: توركیا وه‌ک هاوپه‌یمانێكی ناتۆ كه سنووری له‌گه‌ڵ سووریا هه‌یه چه‌ندین هۆكاری هه‌یه بۆ نیگه‌رانییه‌كان و هه‌موو ئه‌و نیگه‌رانییانه‌مان پشتگوێ نه‌خستوووه و به درێژاییی سنووری باكووری سووریا چه‌ند خاڵێكی چاودێری داده‌مه‌زرێنین چوونكه لانی‌كه‌م كه شتێكمان بینی له نێو سنووری چالاكییه‌كانی خۆماندا ده‌مانه‌وێت توركه‌كان ئاگادار بكه‌ینه‌وه و له‌وباره‌وه له‌گه‌ڵ توركیا له هه‌ماهه‌نگیی نزیكداین و ئه‌م بابه‌ته له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا تاوتوێ ده‌كه‌ین.
ناوبراو گوتیشی: هێزێکی نوێ بۆ جێبه‌جێ‌کردنی ڕاسپێردراوی نوێ ڕه‌وانه ناکرێت و بۆ ئه‌و ڕاسپارده‌یییه هه‌مان هێز به‌کار ده‌هێندرێت که له ناوچه‌که ئۆپه‌راسیۆن دژ به داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا ئه‌وه‌شی وتوووه: "ئه‌و خاڵانه‌ی پێكیده‌هێنن به جۆرێک ده‌ستنیشان ده‌كرێن كه شه‌و و ڕۆژ دیار بن و له‌وبه‌ری سنووره‌وه له‌گه‌ڵ سوپای توركیا زۆر گفتوگۆ ده‌كه‌ین شوێنی دیاریكراو ده‌بێت و به‌شه‌و و به‌ڕۆژ كراوه ده‌بێت. توركه‌كان ئێمه به ڕوونی ده‌بینن كه له كوێدا ده‌بین."
هه‌ڵبه‌ت ژماره‌یێک له کارناسان له‌باره‌ی بڕیاری نوێی ئه‌مریکا بۆ دانانی چه‌ند خاڵێکی چاودێری له سنووری سووریا له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌ڵێین که ئه‌و کاره هه‌وڵێکه بۆ ڕێگری له شه‌ڕ و پێکدادانی نێوان هێزه کوردییه‌کانی سووریا و سوپای تورکیا.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment