پێش ئەوەی مەسعوود بارزانی بگاتە بەغدا بەرهەم ساڵح چووە ئیتاڵیا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرککۆماری عێراق پاش ئەنجامدانی زنجیرە گەشتێکی ھەرێمی، شەوی ڕابردوو پێش ئەوەی مەسعوود بارزانی بگاتە بەغدا، بە سەردانێکی ڕەسمی گەیشتە شاری رۆمای پایتەختی ئیتالیا.

کوردپرێس:

ئەمشەو بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بە سەردانێکی ڕەسمی بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی وڵاتانی دەریای ناوەڕاست و رۆژھەڵاتی ناوین، گەیشتە شاری رۆمای پێتەختی ئیتاڵیا ئەوەش پێش گەیشتنی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەغدا.

بڕیارە سەرۆک کۆماری عێراق لە پەراوێزی دانیشتنەکانی کۆنگرەکە، زنجیرە کۆبوونەوەیێک لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی وڵاتانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە ئەنجام بدات.

بەرهەم ساڵح لە سەردانەکەیدا چاوی دەکەوێت بە، پاپا فرەنسیس پاپای ڤاتیکان و سێرگیۆ ماتاریلای سەرۆک کۆمار و مزیبی کۆنتی سەرۆک وەزیری ئیتالیا و ژمارەیێک لە لێپرسراوانی ئەو وڵاتە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و رێوشوێنەکانی گەشە پێدانیان.

ئەوەش لە کاتێکدایە بەگوێرەی ئەجیندای ڕاگەیێندراو مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی سەردانی بەغدا کرد و پێش سەفەرەکەی بەرهەم ساڵحی سەرکۆماری عێراق گەیشتە بەغدا.

ناکۆکیی نێوان بارزانی و بەرهەم ساڵح پاش ئەوەی ناوبراو وەکوو سەرکۆماری عێراق لە پەرلەمان هەڵبژێردرا سەریهەڵدا و مەسعوود بارزانی لە بەیانێکی فەرمیدا ڕایگەیاند ئەو ئالییەتەیان پێ قبووڵ ناکرێت کە سەرۆککۆماری پێ هەڵبژێردراوە. ئێستاش لەم سەردانەی بارزانیدا سەرکۆماری عێراق لە ئیتاڵیایە و بۆیەش لەگەڵ یەکتر دیدار ناکەن.

لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوو، بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی وڵاتانی کوەیت و ئیمارات و ئەردەن و ئێران و سعوودیەی کرد، دواتریش ڕۆژی چوار شەممە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنفرانسی هەفتانەی خۆیدا لە بارەگای حكوومەت لە ناوچەی عەللاوی ناوەڕاستی بەغدا رایگەیاند” گەشتە ھەرێمییەکەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق بۆ وڵاتانی ناوچەكە، لەڕووی ئابووری و ئەمنییەوە گەشتێكی سەركەوتوو بوو”.

News Code 39757

Your Comment

You are replying to: .
captcha