هەوڵی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لەبارەی دەمیرتاشەوە گرینگ بوو

بەشی جیهان- لێکۆڵەری لێبووردنی نێونەتەوەیی لەبارەی داوای دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لە تورکیا بۆ ئازاد کردنی دەمیرتاش چالاکوانی سیاسیی کورد، دەڵێت: ئەو هەوڵەی دادگای ئەورووپا نەک تەنها بە بۆنەی ئەو سیاسەتوانەوە بەڵکوو بە بۆنەی دەزگای دادی تورکیا گرنگایەتییێکی زۆری هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای مافی مرڤی ئەورووپا داوای لە تورکیا کرد کۆتایی بە گۆشەگیر کردنی دەمیرتاش، سیاسەتوانی کوردی تورکیا بێنێت و ئازادی بکات.

هەرچەند کە بەرپرسانی باڵای تورکیا لەوان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە وتوویانە پێبەند نین بەو داخوازییەوە بەڵام دانیل هولتگن، وتەبێژی ئەنجومەنی ئەورووپا وتوویە بەپێی پەیماننامەی ئەو ئەنجومەنە هەموو وڵاتانی ئەندام دەبێت پێبەندی حوکمەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بن.

ئندرۆ گاردنر، لێکۆڵەری لێبووردنی نێونەتەوەیی بابەت بە تورکیا لەم بارەوە بە ئەلجەزیرەی وت: حوکمی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لەبارەی دەمیرتاش گرنگایەتییێکی زۆری هەیە، ئەوەش نەک هەر بۆ دەمیرتاش بەڵکوو بۆ سیستەمی دادوەریی تورکیا بەگشتی.

ناوبراو زیادی دەکات یەکەم جارە کە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا پێشێل کردنی مادەی 18ی پەیماننامەکەی ڕاگەیاندووە و بەو پێیەش نەک هەر زیندانی کردنی دەمیرتاش بە هەوڵێکی نادادوەرانە ناو دەبات بەڵکوو بە کارێکی سیاسیی وەسفی دەکات.

ئەندامی باڵای ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی جەخت دەکاتەوە کە تورکیا دەبێت کۆتایی بە زیندانی کردنی دەمیرتاش بێنێت چوونکە ئەو هەوڵە نایاساییە و دەبێت ناوبراو دەستبەجی ئازاد بکرێت.

کەریم گولای، مامۆستای زانستگای کوچ-ی تورکیا لەبارەی کاردانەوەی ئەنجومەنی ئەورووپا لە ئەگەری پێبەند نەبوونی تورکیا بە داخوازیی دادگای مافی مرۆڤەوە بە فایننشاڵ تایمز دەڵێت: ئەنجومەنی ئەورووپا دەتوانێت ئەندامیەتیی تورکیا هەڵپەسێرێت، بەڵام ئەگەری ئەو کارە زۆر کەمە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39748

Your Comment

You are replying to: .
captcha