هه‌ولێر و به‌غدا ڕێككه‌وتنێكی گومرگییان واژۆ كرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی بازرگانیی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان گوتی: له‌ دوای سه‌ردانی شاندی به‌غدا بۆ ھه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ خاڵه‌ گومرگییه‌كان ڕێككه‌وتنێكی ٢٨خاڵییان واژۆ كردوووه‌ كه‌ گرینگترینیان لادانی خاڵه‌ گومرگییه‌ نایاسایییه‌كانن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌وزاد ئه‌دھه‌م به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دوای سه‌ردانی شاندی به‌غدا بۆ ھه‌رێمی كوردستان، كه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ بوو، له‌گه‌ڵ ھه‌رێمی كوردستاندا رێككه‌وتنێكی ٢٨ خاڵییان سه‌باره‌ت به‌ ڕێنمایییه‌كانی ھاورده‌ و ناردن و پێناسه‌ی ڕه‌سمیی گومرگی و لادانانی خاڵه‌ گومرگه‌ نایاسایییه‌كان واژۆ كردوووه‌ بۆیه‌ له‌ دوای واژۆكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ پێویسته‌ ده‌ست به‌ جێبه‌جێ كردنی بكرێت و ڕێنماییی پێویستی بۆ ده‌ربكرێت."

ئه‌دھه‌م گوتیشی: به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ پێویسته‌ ده‌ست به‌ لادانی خاڵه‌ گومرگییه‌ نایاسایییه‌كان بكرێت چوونكه‌ له‌ ھه‌موو عێراق و ھه‌رێمی كوردستاندا یه‌ک جۆره‌ گومرگ وه‌رگرتن ده‌بێت بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر له‌ مادده‌یێک ١٥% گومرگی لێ وه‌رگیرا، وه‌ک ئه‌وه‌ی عێراق، ئه‌و كات ھیچ پێویست ناكات به‌غدا له‌ ڕێگه‌ی نایاسایییه‌وه‌ جارێكی دیكه‌ گومرگی لێ وه‌رگرێت."

حكوومه‌تی عێراق چه‌ندین خاڵی گومرگی نایاسایی له‌ نێوان ھه‌رێم و عێراقدا داناوه‌ له‌وانه‌ خاڵی گومرگیی نێوان مووسڵ و دھۆک و ھه‌ولێر و كه‌ركووک و سلێمانی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39740

Your Comment

You are replying to: .
captcha