پۆستە حکوومییەکان بە ملیار دۆلار مامەڵەیان پێوە دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی هاوپەیمانیی چاکسازی و بونیاتنانەوە لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: 600 پۆستی حکوومی هەن کە بە ملیار دۆلار لە نێوان حیزبە سیاسییەکاندا مامەڵەیان پێوە دەکرێت.

کوردپرێس:

ڕیاز مەسعوودی لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی مەعلوومەی عێراقی وتووە کڕین فرۆشتنی پۆستە حکوومییەکان بۆتە دیاردەیێکی ئاساییی نێو حیزبەکان و تا ئەم کاتە 600 پۆستی حکوومی بە ملوێنان دۆلار کڕین و فرۆشتنی پێوە کراوە و ئەو کەسانە پۆستەکان وەردەگرن کەسانێکی لێنەهاتوون و لە لایەن ژمارەیێک لە نوێنەرانەوە پشتیوانی دەکرێن.

مەسعوودی گوتیشی کڕین و فرۆشتن بە پۆستە حکوومییەکان لە نێوان حیزبە سیاسییەکاندا تەنها تایبەت بە پۆستە وەزارییەکان نییە بەڵکوو پۆستی فەرماندەییی سوپا و مودیرعامی و سەرۆک ئەنجومەنی پارێزگاکان دەگرێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد پەرلەمانی عێراق ئێستا بۆ ڕێگری­کردن لەو چەشنە ئاکارانە و پێداچوونەوەی پڕۆسەی عێراق هەوڵی خۆی دەدات.

News Code 39736

Your Comment

You are replying to: .
captcha