٢٠ تشرینی دووەم ٢٠١٨ - ٠٨:٤٥
نێچیرڤان بارزانی: کارەبا زیاد دەکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک ئاماژەیێکی ئەرێنییە و وەزارەتی کارەبا سوودمەندی سەرەکی دەبێت لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی گاز، لەو رێگەیەوە تاوەکوو مانگی ئاداری داهاتوو بە سێ قۆناخ پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەکرێت.

کوردپرێس:

لە رێوڕەسمی 10یەمین ساڵیادی کارکردنی کۆمپانیای دانەگاز لە باشووری کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، ئامانجی سیاسەتی وزەی هەرێمی کوردستان بەدی دێت و داوا لە کۆمپانیا جیهانییەکانیش دەکەن بۆ وەبەرهێنان بێنە کوردستان.

لەبارەی چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، هیچ کەسێک سوودمەند نابێت لە ئاڵۆزکردنی کێشەکان و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادەیە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانی بە گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ بەغدا.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، بە بەرهەمهێنانی گاز وه‌زاره‌تى كاره‌با سوودمه‌ندى یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی دەبێ، کە گاز ده‌داته‌ وێستگه‌كانى هه‌ولێر و چه‌مچه‌ماڵ و (1500) مێگاوات كاره‌با دابین ده‌كات.

نێچیرڤان بارزانی گوتیشی "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ ئاینده‌یێكى نزیكدا 300 مێگاواتى دیکە له‌سه‌ر ئه‌و رێژه‌یه‌ زیاد بكات كه‌ له‌گه‌ڵ پلانه‌كانى دیکەی وه‌زاره‌ت بۆ به‌ر‌هه‌مهێنانى زیاترى ته‌زووى كاره‌با، پێشبینی ده‌كرێت له‌ ئێستاوه‌ تاوەکوو مانگى ئادارى داهاتوو به‌ سێ قۆناخ رێژه‌كانى پێدانى كاره‌باى نیشتمانى به‌ هاووڵاتییان به‌ شێوه‌یێكى به‌رچاو زیادبكات. له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى جێبه‌جێكردنى سیسته‌مى پێوه‌رى زیره‌كیش كه‌ وه‌ك هه‌نگاوێكى سه‌ركه‌وتوو له‌ چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى چاكسازیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ستی پێكردووه‌، له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ دوو ساڵى داهاتوودا وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌ كۆتاییى ئامانجى خۆى نزیك ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت به‌ دابینكردنى گازى پێویست و گۆڕینى زۆربه‌ى وێستگه‌كانى كاره‌با بۆ به‌كارهێنانى غاز، كاره‌باى به‌رده‌وام بۆ هاووڵاتییان دابین بكات".

News Code 39702

Your Comment

You are replying to: .
captcha