حكوومه‌تی هه‌رێم بەبۆنەی یادی لەدایک­بوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێرۆزباییی یادی لەدایک­بوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) دەکات و ڕۆژێک پشووی فەرمی بەو بۆنەیەوە ڕادەگەیەنێت.

کوردپرێس:

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حه‌زره‌تی محه‌مه‌د(د.خ) په‌یامێكی‌ پیرۆزبایی بڵاو ده‌كاتەوە و ده‌شڵێت "ڕۆژی 20ی‌11ی‌2018 له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌ پشووی فه‌رمی".

وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌و په‌یامه‌یدا رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌ بۆنه‌ی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حه‌زره‌تی محه‌مه‌د (دروودی خوای لێ بێت)، پیرۆزباییێكی گه‌رم له‌ هه‌موو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌ین هیوادارین ئه‌م یاده‌ ببێته‌ مایه‌ی خۆشگه‌زه‌رانی و سه‌قامگیری و ده‌رچوون له‌ گرفت و قه‌یرانه‌كان.

وته‌بێژی حكوومه‌ت، ده‌شڵێت: به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ به‌ هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نین ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 20ی‌11ی‌2018 له‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌ پشووی فه‌رمی.

News Code 39672

Your Comment

You are replying to: .
captcha