زیانه‌كانی نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌ی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ئاشكرا ده‌كرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: به‌هۆی نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌ی به‌نداو‌ی ده‌ربه‌ندیخان كه‌ له ‌ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ساڵی ڕابردوو زیانی به‌ركه‌وت، گلدانه‌وه‌ی ئاو بۆ نیوه‌ كه‌می كردوووه.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌حمان خانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ڕای‌گه‌یاند: به‌رده‌وام داوامان له‌ حكوومه‌تی عیراق و هه‌رێم كردوووه‌ به ‌زوویی ده‌ست بكرێت به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه‌ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌شی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ ده‌كرێت و بڕیاره‌ له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌رچوووه‌، ده‌ستبه‌كار بێت.

ناوبراو وتیشی: نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه‌ كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر گلدانه‌وه‌ی ئاو و به‌هۆی ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر به‌نداوه‌كه‌ كه‌وتوووه‌، ساڵی پار تا نیوه‌ی ئاومان گدایه‌وه‌ و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاویش له‌ به‌نداوه‌كه‌دا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌بێت، ئه‌و ئاوه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ ته‌نها به‌شی خوارووی گه‌رمیان ده‌كات.

ڕهحمان خانی ڕاشیگه‌یاند: ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه‌ به‌ جۆرێک به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌لامه‌تی به‌نداوه‌كه‌دا بگونجێت و مه‌ترسی له‌سه‌ری دروست نه‌بێت، ساڵی پار به‌رنامه‌یێكمان بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو هه‌بوو، بۆ ئه‌مساڵیش هه‌مان پلان به‌كار ده‌هێنینه‌وه‌ تا ئه‌وكاته‌ی كۆمپانییه‌كه‌ دێت و ڕێنمایی نوێمان پێده‌دات.

به‌رێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ڕوونی کرده‌وه‌: تا ئاو كه‌م بێت، ڕێژه‌ی پیس بوون له‌ ئاوی به‌نداوه‌كه‌ زیاتر ده‌بێت به‌ڵام ئه‌و ئاوه‌ ڕاسته‌وخۆ نادرێت به‌ هاووڵاتییان و پێش ئه‌وه‌ پاک ده‌كرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39645

Your Comment

You are replying to: .
captcha