به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مسته‌فا كاراسو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) له دیمانهیێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فورات نیووزی نزیک له په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند: "ئه‌مه‌ریكا دژی سێ به‌رپرسی په‌كه‌كه بڕیارێكی بێڕه‌وشتانه و بێویژدانانه‌ی داوه و سیاسه‌تێكی دووفاقی په‌یڕه‌و ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا به‌و سیاسه‌ته ده‌یه‌وێ كوردانی سووریا و په‌كه‌كه لێک دوور بخاته‌وه و بیانخاته دژی یه‌كتری".
ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه: "ئێمه ڕێگه به‌وه ناده‌ن ئه‌مه‌ریكا كورد پارچه بكات".
ئه‌مه له كاتێكدایه ڕۆژی 6ی تشرینی دووهه‌می 2018 چه‌ند سه‌رچاوه‌یێک له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاویان كرده‌وه که ئه‌مه‌ريكا 5 مليۆن دۆلار ده‌داته هه‌ر كه‌سێک زانيارى له‌باره‌ى موراد قه‌ره‌يلان و 4 مليۆن دۆلار بۆ هه‌ر كه‌سێک زانيارى سه‌باره‌ت به جه‌ميل بايک و 3 مليۆن دۆلار بۆ هه‌ر كه‌سێک زانيارى له باره‌ى دوران كالكان بداته حكوومه‌تى ئه‌مه‌ريكا به مه‌به‌ستى ده‌ستگيركردنيان.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment