په‌كه‌كه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ پارچه‌كردنی كورد تۆمه‌تبار ده‌كات

به‌شی تورکیا- به‌رپرسێكی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) ئاشكرای ده‌كات که‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ یه‌په‌گه‌ و په‌كه‌كه‌ بخاته‌ دژایه‌تی كردنی یه‌كتری و كورد پارچه‌ بكات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مسته‌فا كاراسو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) له‌ دیمانه‌یێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فورات نیووزی نزیک له‌ په‌كه‌كه‌ ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌مه‌ریكا دژی سێ به‌رپرسی په‌كه‌كه‌ بڕیارێكی بێ‌ڕه‌وشتانه‌ و بێ‌ویژدانانه‌ی داوه‌ و سیاسه‌تێكی دووفاقی په‌یڕه‌و ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا به‌و سیاسه‌ته‌ ده‌یه‌وێ كوردانی سووریا و په‌كه‌كه‌ لێک دوور بخاته‌وه‌ و بیانخاته‌ دژی یه‌كتری".

ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه‌: "ئێمه‌ ڕێگه‌ به‌وه‌ ناده‌ن ئه‌مه‌ریكا كورد پارچه‌ بكات".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ڕۆژی 6ی تشرینی دووهه‌می 2018 چه‌ند سه‌رچاوه‌یێک له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاویان كرده‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ريكا 5 مليۆن دۆلار ده‌داته‌ هه‌ر كه‌سێک زانيارى له‌باره‌ى موراد قه‌ره‌يلان و 4 مليۆن دۆلار بۆ هه‌ر كه‌سێک زانيارى سه‌باره‌ت به‌ جه‌ميل بايک و 3 مليۆن دۆلار بۆ هه‌ر كه‌سێک زانيارى له‌ باره‌ى دوران كالكان بداته‌ حكوومه‌تى ئه‌مه‌ريكا به‌ مه‌به‌ستى ده‌ستگيركردنيان.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39644

Your Comment

You are replying to: .
captcha