به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 16ی تشرینی دووهه‌می 2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ئه‌ندرۆ بیێک جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ری كرد.
له دیداره‌که‌دا باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێرـ به‌غدا، پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه و به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ركه‌وتوووانه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان خرانه تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر- به‌غدا، به‌شداری كردنی كارای هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا، به‌رده‌وام بوونی سه‌ركه‌وتوووانه‌ى پرۆسه‌كه و به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ڕوویێكه‌وه كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا پێشوازییان له بڕیاری حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ كرد به ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووک به ڕێگه‌ی بۆریی هه‌رێمی كوردستان كه سوودێكی باشی بۆ ته‌واوی عێراق ده‌بێت.
تاوتوێ كردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment