سه‌رکۆمارانی تورکیا و ئه‌مریکا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا

به‌شی تورکیا- سه‌رکۆماری تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌مریکا ئه‌نجام دا.

کوردپرێس:

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیاوه‌ وه‌رگیراون، له‌ میانی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا ئه‌ردۆغان و تره‌مپ ئاڵوگۆڕی بۆچوونه‌کانیان له‌باره‌ی پرسه‌کانی وه‌ک لێکۆڵینه‌وه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌ فه‌تۆ له‌ ئه‌مریکا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ سووریا و په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌کان کردوووه‌.

ئه‌ردۆغان له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی تره‌مپ کرد بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ی دارستانێک له‌ ویلایه‌تی کالیفۆرنیا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ئه‌ردۆغان و تره‌مپ ھاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ده‌بێت تاوانی کوشتنی خاشقچی به‌ گشت ڕه‌ھه‌نده‌کانییه‌وه‌ ئاشکرا بکرێت و ڕێگا نه‌درێت ئه‌و پرسه‌ په‌رده‌پۆش بکرێت.

ھاوکات ھه‌ردوو سه‌رکۆمار جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی ھه‌ماھه‌نگیی نزیکی ھه‌ردوو وڵات له‌ پرسه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گشت ڕێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌کان کرده‌وه‌.

ھه‌ر له‌ میانی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا خۆشحاڵیی خۆیان له‌باره‌ی ده‌ست پێکردنی چالاکییه‌کانی ده‌ورییه‌ی ھاوبه‌شی نێوان سوپای تورکیا و ئه‌مریکا له‌ چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج ده‌ربڕی.

ئه‌ردۆغان باسی له‌ چاوه‌ڕوانییه‌کانی تورکیا له‌مه‌ڕ کۆتایی ھێنان به‌ ھاوکاری کردنی درێژکراوه‌ی ڕێکخراوی تیرۆریستی په‌که‌که‌ له‌ سووریا له‌لایه‌ن ئه‌مریکا کرده‌وه.

ھه‌ردوو سه‌رۆکه‌که‌ باسی ئه‌و پرسانه‌شیان کرد که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی فه‌ڕه‌نسا تاوتوێیان له‌سه‌ر کرابوو و ھاوکات پێداگری ھه‌ماھه‌نگی ھه‌ردوو وڵاتیان له‌ گشت بواره‌کان کرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39612

Your Comment

You are replying to: .
captcha