ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە پارێزگای نەینەوا لە دژی داعش بەڕێوەچوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە سنووری پارێزگای نەینەوا بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، کاتژمێر 6ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 6-11-2021 هێزەکانی میحوەری شەشی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی سەربازییان دەستپێکرد و لە کاتژمێر 12،30 نیوه‌ڕۆ، هەردوو هێزەکە لە بۆشاییە ئەمنیەکانی نێوان میحوەرەکانی یەک و دووی ئۆپەراسیۆن بەیەک گەیشتن.

راشیگه‌یاند، لەمیانی بەیەکگەیشتنەکەدا، بەئامادەبوونی فەرماندەی هێزەکانی فەرەنسا لەعێراق، دیدارێکی هاوبەش لەنێوان فەرماندەی میحوەری (مەخمورـ دیبەگە)و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی (نەینەوا) بەڕێوەچوو.

روونیكرده‌وه‌، ئۆپەراسیۆنەکە بە پشتیوانی هێزی ئاسمانیی عێراقی و فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە ناوچەکانی کوشافی سەروو و کوشافی خواروو ئەنجام درا تیاییدا ناوچەکە لە پاشماوەکانی داعش و تیرۆریستان، کە دەکەونە سنووری نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بەتەواوی پشکنران و پاککرانەوە.

جه‌ختی كرده‌وه‌، بەشێکی تری ئۆپەراسیۆنەکە پاککردنەوەی ئەو دوورگە ناوەندییە دووردەستانە بوون، کە کەوتونەتە سەر زێی گەورە و تیرۆریستان وەک مۆڵگەی خۆیان بەکاریان دەهێنا.

ئاماژه‌یپێكرد، ئەمە یەکەمین ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراقە کە لەو ناوچانە ئەنجامبدرێت، كه‌ دوای رێککەوتنی نێوان هێزی پێشمەرگه و سوپای عێراقی دێت لە دروستکردنی بنکەی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەولێر ـ بەغدا و چوار بنکەی دیكه‌ی هاوبەش.

سەرچاوە: K24

News Code 3961

Your Comment

You are replying to: .
captcha