عەبدولمەهدی هەڕەشە لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عامر فەیاز پەرلەمانتاری عێراق پشتراستی كردەوە، كە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڕەشەی دەست لە كار كێشانەوەی كردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عامر فەیاز لەمیانی لێدوانێكی بۆ بەغداد ئەلیەوم رایگەیاند: عادل عەبدولمەهدی پەیامی بۆ لایەنە سیاسییەكانی عێراق ناردووە، ئەگەر لەسەر كاندیدی پۆستە وەزارییەكان رێكنەكەون، ئەوە دەست لە كار دەكێشێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند هەڕەشەی سەرۆک وەزیران بۆ ئەوە بووە، لایەنەكان بەزوویی بگەنە رێككەوتن بۆ دیاری كردنی كاندیدانی ئەو وەزارەتانەی لە كابینەكەی عەبدولمەهدی بە بەتاڵی ماونەتەوە.

عادل عەبدولمەهدی مانگی رابردوو متمانەی پەرلەمانی وەرگرت ‌و لە كۆی 22 وەزارەتی كابینەكەی 14 كاندید متمانەیان وەرگرت، كە بەهۆی ناكۆكی لایەنەكانەوە، تا ئێستا 8 كاندید بۆ پۆستە وەزارییەكان یەكلا نەبووەتەوە.

سەرچاوە:

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39596

Your Comment

You are replying to: .
captcha