بۆردومانی فڕۆکه‌ جه‌نگیییه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر ئامێدی کوژرانی سێ که‌سی لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆرودمانى چڕى ناوچه‌ى ئامێدییان كرد و به‌هۆى بۆرودمانه‌كانه‌وه‌ سێ هاووڵاتى گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌شوان حوسنی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌رسنگ به‌ خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: دوێنێ چوارشه‌ممه 14ی تشرینی دووهه‌می 2018‌ سێ هاووڵاتیی خه‌ڵکی ناحیه‌ی سه‌رسنگی سه‌ر به‌ گوندی ئه‌ره‌ده‌نا به‌هۆی بۆردومانی فڕۆکه‌کانی تورکیاوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: ئه‌و سێ هاووڵاتییه‌ دوێنێ به‌یانی به‌ مه‌به‌ستی ڕاوکردن چوونه‌ته‌ چیای مه‌تین به‌ڵام به‌هۆی هێرشی فڕۆکه‌کانی تورکیاوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، دوای نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌وه‌ شه‌و گه‌ڕان ده‌ستی پێكرد و دواتریش ته‌رمه‌کانیان دۆزرانه‌وه‌ به‌ڵام به‌ هۆی سه‌ختی ڕێگاکه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ نه‌توانراوه‌ ته‌رمه‌کانیان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌.

نه‌شوان حوسنی وتیشی: ته‌رمه‌کانیان هێندراوه‌ته‌وه‌ و ده‌برێنه‌ پزیشکی دادی و دواتر به‌ خاک ده‌سپێردرێن. له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند هاووڵاتییێکی دیکه‌ له‌ پارێزگای دهۆک به‌هۆی بۆردومانی فڕۆکه‌کانی تورکیاوه‌ گیانیان له ‌ده‌ست داوه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39583

Your Comment

You are replying to: .
captcha