سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش دادگایی ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی تورکیا- پرۆسه‌ی دادگایی کردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ڕێوه ‌ده‌چێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌ده‌په‌ ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14-11-2018 دانیشتنی دادگا له‌سه‌ر که‌یسی ده‌میرتاش له‌ دادگای چاغڵه‌یان به‌ڕێوه ‌ده‌چێت و ده‌میرتاش له‌ گرتووخانه‌ی ئه‌دیرنه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی سیسته‌می ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه‌ به‌شداری له‌ دانیشتنه‌که‌ی دادگادا ده‌کات.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌ هۆڵی دانیشته‌نه‌که‌دا هه‌ریه‌ک له‌ مه‌حموود توغرول په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ له‌ بازنه‌ی دیلۆک و دڵشاد جانباز په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ له‌ بازنه‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ ئاماده‌ بن.

شایانی باسه‌؛ ده‌میرتاش ڕۆژی 4ی تشرینی دووه‌می 2016 له‌گه‌ڵ 12 په‌رله‌مانتاری دیکه‌ی پارته‌که‌ی به‌ تۆمه‌تی بانگه‌شه‌کردن بۆ په‌که‌که‌ ده‌ستگیر کرا. له‌ ساڵی 2017دا ده‌میرتاش به‌هۆی مانه‌وه‌ی له‌ گرتووخانه‌ وازی له‌ پۆسته‌که‌ی هێنا بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌کانی هه‌ده‌په‌ به‌ باشی به‌ڕێوه‌ بچن له‌کاتێکدا ئه‌و له‌ زیندانه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39556

Your Comment

You are replying to: .
captcha