به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا له میانی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌وانانی داوه‌ته‌وه و له‌باره‌ی په‌كه‌كه‌وه ڕایگهیاندوووه: "ته‌نها قه‌ندیل نییه و بابه‌تی مه‌خمووریش له‌ئارادایه. مه‌خموور هێلانه‌ی په‌كه‌كه‌یه. ئێستا 12 بۆ 13 هه‌زار كه‌سی تیادایه. نه‌ته‌وه یهكگرتوووهكانیش ئیدی له‌م كاره بێزار بوووه. ده‌یه‌وێت ئه‌وێ تێک بدات. دوای تێكدانی چی ده‌بێت؟ پێویست ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، ئه‌مریکا و حكوومه‌تی باكووری عێراق كارێک له‌باره‌ی بوونی په‌كه‌كه‌وه بكه‌ین له عێراق. ئینشائه‌ڵڵا ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین. ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی ئه‌مریكا له زه‌مینه‌یێكی قه‌ندیلدا جێگیر ده‌كه‌ین".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی دانانی خه‌ڵات له‌سه‌ر سه‌رانی پارتی کرێکارانی کوردستان له لایه‌ن ئه‌مریكاوه هه‌ڵسه‌نگاندنی کرد و گوتی: "دانانی خه‌ڵاتی پاره له‌سه‌ر سێ سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه هه‌نگاوێكی دواكهوتوووه. ناكرێت لێی دڵنیا بین. ئێمه ئه‌مه به گهمهیێک ده‌زانین بۆ شه‌رعیه‌تدان به‌وه‌ی گوایه په‌كه‌كه و په‌یه‌ده دوو پێكهاته‌ی جیاوازن. بێگومان به‌م گه‌مه‌یه هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێین. بێگومان ڕوونكردنه‌وه‌كانی یه‌په‌گه‌ش ئه‌مریكا به درۆ ده‌خاته‌وه. له ڕاستیدا ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی یه‌په‌گه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه له په‌كه‌كه جیا نیین".
6ی ئه‌م مانگه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند که خه‌ڵات ده‌به‌خشرێته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شوێنه‌ی چه‌ند سهركردهیێكی په‌كه‌كه‌ی بۆ ئاشكرا ده‌كه‌ن كه پێكهاتوون له موراد قه‌ره‌یلان، جه‌میل بایک و دوران كاڵكان.
له بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتوووه: بڕی 5 ملیۆن دۆلاری وه‌ک پاداشت بۆ ئاشكراكردنی شوێنی موراد قه‌ره‌یلان و 4 ملیۆن دۆلار بۆ ئاشكراكردنی شوێنی جه‌میل بایک و سێ ملیۆن دۆلاری بۆ ئاشكراكردنی شوێنی دوران كاڵكان ته‌رخان كردوووه.
سه‌رچاوه: CNN Turk
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment