به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عید مه‌مۆزینی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی مووسڵی پارتی به SNNی ڕاگه‌یاند: مه‌حما خه‌لیل قایمقامی له‌سه‌ر كارلابراوی شنگال ده‌یویست بگه‌ڕێته‌وه بۆ شنگال و ده‌ستبه‌كار ببێته‌وه له پۆسته‌كه‌ی به‌ڵام په‌كه‌كه ڕێگری لێ‌كرد و ئێستاش پێویسته له‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق ئه‌منییه‌ت دروست بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی قائیمقام تا پارتی بگه‌ڕێته‌وه و خزمه‌تی خه‌ڵک بكات.
ناوبراو وتیشی: مه‌حما خه‌لیل قائیمقامی یاسایی‌ی شنگاله، هه‌ركات ماوه‌كه‌ی ته‌واو بوو ده‌توانرێت هه‌ڵبژاردن بۆ پۆسته‌كه بكرێت، ئه‌گه‌ر ده‌نگ به هه‌ر كه‌سێكیش درا، پارتی ڕێزی لێده‌گرێت".
سه‌عید مه‌مۆزینی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد دانانی هه‌ر به‌رپرسێک له شنگال به بێ پارتی سه‌ر ناگرێت و ڕاشیگه‌یاند: ئێمه له‌گه‌ڵ ئیراده‌ی خه‌ڵكی شنگالداین، بڕیاریش دراوه قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان به‌ڵام په‌كه‌كه ڕێگری ده‌كات بۆیه پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق، چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته بكات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی، په‌كه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات به سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "تا په‌كه‌كه له شنگال بێت كێشه دروست ده‌كات، به نه‌مانی ئه‌و حزبه‌ش كێشه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه كۆتایی دێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment