به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕزگار حه‌سه‌ن ڕه‌سووڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پلاندانانی كشتوكاڵی سلێمانی له‌باره‌ی دۆخی كشتوكاڵی پارێزگای سلێمانی بۆ تۆڕی هه‌واڵی ژیان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد ئه‌مساڵ به‌راورد به ساڵی 2018 ئاستی به‌رهه‌می كشتوكاڵی به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كردوووه و ئه‌وه بۆ ئازایه‌تی جووتیار ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئازایه‌تی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ نییه، چوونكه كه‌مترین پاڵپشتیی جووتیاران كراوه.
ناوبراو وتیشی: "ئێمه پاڵپشتیی جووتیارانمان كه‌م بوووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له كاتی خۆیدا سایلۆ نه‌كرایه‌وه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی گه‌نمی جووتیاران بۆیه جووتیاره‌كانی خوار و ناوه‌ڕاستی عێراق گه‌نمی جووتیاره‌كانی هه‌رێمیان كڕیه‌وه و ئۆباڵه‌كه‌ی عێراق بوو".
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پلاندانانی كشتوكاڵی سلێمانی ڕوونی ده‌كاته‌وه مه‌رج نییه سلێمانی له هه‌موو به‌رهه‌مه‌كان بگاته ئاستی خۆبژێوی به‌ڵام له به‌رهه‌مه ستراتێژییهكان گه‌نم، جۆ، نۆک، فاسۆلیا و نیسکی سلێمانی گه‌یشتوووه‌ته ئاستی خۆبژێوی، لهلایێكیترهوه له بهرههمهكانیتری وه‌كوو سه‌وزه و میوه به‌شی ناوخۆیی هه‌یه له كاتی خۆیدا و له به‌رهه‌مه گۆشتییهكانیش له ئاستی خۆبژێویداین و وتی: "كشتوكاڵ وه‌رزییه، ئه‌گه‌ر بێت و بیر له به‌یتی پلاستیكی بكرێته‌وه ده‌توانین چوار وه‌رزه به‌رهه‌می خۆمان بخۆین".
به‌ڕێوه‌به‌ری پلانی كشتوكاڵ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات له ئێستادا حكوومه‌تی هه‌رێم پاڵپشتییه‌كان وه‌ک پێویست نیین بۆیه ده‌ڵێت که كشتوكاڵ پێویستی به پاره و پاڵپشتییه و ئێستاش وه‌ک پێویست نییه و ئه‌گه‌ر پاڵپشتی بكرێین باخه كۆنه‌كانیش نوێ ده‌كه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌رهه‌مێكی زۆری هه‌نار و ترێ و په‌تاته‌مان هه‌یه پێویستمان به بازاڕی عێراق هه‌یه و دروست كردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراق قورس نییه.
شایانی باسه؛ له ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كشتوكاڵی سلێمانیدا هاتوووه که بۆ ساڵی 2018 پارێزگای سلێمانی به‌رهه‌می چاندنی زستانه‌ی یه‌ک ملیۆن دۆنم بوووه هاوكات به‌رهه‌می چاندنی هاوینه‌ی 200 هه‌زار دۆنم بوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment