به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 11ی تشرینی دووهه‌می 2018 عه‌لی سنێد سه‌ركرده له هاوپه‌یمانیی نه‌سر له میانی لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند که ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی بهرهیێكی ئۆپۆزیسیۆن له دژی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیران دروست ده‌كات "دووره له ڕاستی".
عه‌لی سنێد راشیگه‌یاند: هاوپه‌یمانیی نه‌سر، كه عه‌بادی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به‌شداری له حكوومه‌ت كردوووه و بڕیاریشه پشتگیری له هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی هاووڵاتییان بكه‌ن.
ناوبراو گوتیشی: عه‌بادی و لیستی نه‌سریش به‌شێک ده‌بن له‌و هه‌وڵه چاكسازییه‌ی ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له حكوومه‌ت بكرێت و زۆرترین خزمه‌ت به خه‌ڵكی بكه‌ن.
پێشتر وا بڵاو كرابوووهوه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌نیازی پێكهێنانی به‌ره‌یێکی سیاسییه كه ئه‌و به‌ره‌یه بۆ ئه‌وه‌یه ببێته ئۆپۆزیسیۆن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و له‌وباره‌وه نه‌دا شاكر جه‌وده‌ت په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر لیستى ئیئتیلافى نه‌سر ڕایگه‌یاندبوو: تێگه‌یشتن له "ئۆپۆزسیۆن" هه‌میشه به ئاڕاستهیێكى خراپ‌دا ده‌ڕوات به‌ڵام ئه‌وه ڕاست نییه به‌ڵكوو پشتگیرییێكى سه‌ره‌كییه بۆ حكوومه‌ت و سه‌رجه‌م پرۆسه‌ى سیاسى و بیركردنه‌وه‌ش له ئۆپۆزسیۆن بوون هه‌ڵه نییه وه‌ک ئه‌وه‌ى زۆرێک لێی تێگه‌یشتوون.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کردبوو: "زۆر ئاشكرایه ئیئتیلافى نه‌سر، كه سێیه‌م براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه و 42 كورسى هه‌یه، په‌راوێز خراوه له دابه‌ش كردنى پۆسته‌كانى حكوومه‌تدا و ئه‌وه‌ش هیچ بیانوویێک هه‌ڵناگرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشکرای کردبوو که پێدانى ئازادى به سه‌رۆک وه‌زیران له هه‌ڵبژاردنى وه‌زیره‌كانیدا واتاى ئه‌وه نییه ئیئتیلافێكى گه‌وره پشتگوێ بخات به‌تایبه‌تى كه حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى ئیئتیلافه‌كه بوو و سه‌ركه‌وتنى به سه‌ر داعشدا به‌ده‌ستهێنا و یه‌كپارچه‌ییی وڵاتى پاراست بۆیه پێویست بوو پۆستى جێگرى سه‌رۆک كۆمار یان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بدرایه‌تێ به‌ڵام هیچ شتێكى به‌ده‌ست نه‌هێنا.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment