کوردپرێس: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڕۆژی 6ی نۆڤێمبێردا بەیاننامەیێکی بڵاو کردەوە کە تیایدا هاتبوو: «وەزراەتی دەرەوەی ئەمریکا پاداشت بە هەر چەشنە زانیارییێک دەدات کە شوێنی جێگیر بوونی سەرکردەکانی پەکەکە دیاری بکات. خەڵاتەکان بەم شێوەیە: 5 ملیۆن دولار بۆ موراد قەرەیلان، 4 ملیۆن دولار بۆ جەمیل بایک و 3 ملیۆن دولار بۆ دوران کالکان». کاتێک باس لە دیاری کردنی خەڵات دەکرێت ئەو کارە ناوازە نییە. بۆ نموونە، دەوڵەتی ئەمریکا لەم دواییانەدا، بۆ ئۆسامە بن لادەن بونیاتنەری قاعیدە، ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش و ئەبووبەکر شیکائۆ، سەرکردە بووکوو حەرام پاداشتی دیاری کردووە. بەڵام ئەم سێ سەرکردەی پەکەکە بە هیچ شێوەیێک لە ڕیزی ئەم لیستەدا ناگونجێندرێن.
سەرکردەکانی پەکەکە نەک هەر ئەمریکییەکانیان نەکردۆتە ئامانج بەڵکوو هێشتا ڕوون نییە کە ئەوان تیرۆریست بن. قەرەیلان یەک لە بونیاتنەرانی پەکەکە بوو ئێستا سەرکردەی پەکەکە-یە؛ جەمیل بایەک-یش لە بونیاتنەرانی پەکەکە بوو و ئێستا سەرۆکی کۆمیتەی ناسەربازیی ڕێکخراوەکەیە و دەوران کالکان-یش ئەمینداری و ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی کۆمەڵگای مەدەنیی ڕێکخراوەکەیە. بەم حاڵەشەوە گومان دەکرێت کە داخڵ کردنی ناوی ئەم سێ سەرکردەیە لە لیستی داواکراوانی ئەمریکا تەنها هەوڵێکی ناژیرانەیە بۆ ڕازی کردنی تورکیا.
تورکیا لەژێر دەسەڵاتی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان-دا بەشێوەیێکی بەربڵاو گۆڕانکاریی بەخۆیەوە بینیوە. ئەو وڵاتە بەرژەوەندییەکانی ئەرمریکا بە بارمتە دەگرێت. ئەم وڵاتە هاووڵاتییانی ئەمریکی دەستگیر دەکات (هەرچەند کە ئەردۆغان قەشە ئەندرۆ-ی ئازاد کردووە) بەڵام هێشتا زانایانی ناسا کە خەڵکی ئەمریکان و دیکەی بەرژەوەندییەکانی ئەیکا وەکوو دەست پێڕاگەیشتن بە ئینجرلیک و هاوکاری لە شەڕی داعشدا، وەکوو بارمتە چاو لێدەکات.
تورکیا بەشێوەیێکی بەرچاو لەبارەی کوردەکانەوە نیگەرانە. ئەڵبەت ئەو نیگەرانیەش زیاتر بەبۆنەی هێرشی کوردەکانەوە نییە بەڵکوو بە بۆنەویە کە تورکیا و کۆمەڵگای کوردەکانی سووریا شۆناسی ئەتنیکی و قەومی پەیڕەو دەکەن نەک شۆناسی مەزهەبی و ئایینی.
هەوڵی ئەم دواییەی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا لەباەری دیاری کردنی پاداشتەوە بۆ دەستگیر کردنی سەرکردەکانی پەکەکە زۆر سەیرە، چوونکە کاتێک کە تورکیا ڕێگری دەکرد لە شەڕ لەگەڵ داعش و بەڵکوو یارمەتیشی دەدا، ئەمریکا بوو بە هاوپەیمانی یەپەگە. بەرپرسانی تورکیا ناڕەزایی دەردەبڕن و دەڵێن ئەمریکا هاوکاریی پەکەکە-ی کردووە، بەڵام ئەو شتەی کە ئاماژەی پێنادەن ئەوەیە کە ئەمریکا کاتێک هاوکاریی لەگەڵ پەکەکە دەستپێکرد کە ئەنقەرە پێشنیاری واشنتن-ی لەبارەی هاوکاری لەشەڕی داعش ڕەت کردەوە. ڕەنگە بەرپرسانی ئەمریکا ئیدیعا بکەن کە هیچ چەشنە هاوکارییێک لە نێوان پەکەکە و یەکینەکانی پاراستنی گەل-دا نییە بەڵام ئەو ئیدیعا ناڕاستە.
ئێستا کە داعش ناوچەیێکی بەرفراوانی لە کونترۆڵدا نییە، ئەمریکا چاوپۆشیی لە هاوپەیمانەکانی خۆی کردووە بە بۆنەی ڕازی کردنی وڵاتێکەوە کە ئامادە نەبوو هاوکاری بکات لە شەڕی دژ بە داعش.
سەرچاوە: واشنتن ئیگزامینر
نووسە: مایکل ڕووبین بەرپرسی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment