سلێمانی له‌سه‌ر سزا ئابوورییه‌کانی سه‌ر ئێران داوایێکی به‌په‌له‌ ئاراسته‌ی ئه‌مریكا ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سلێمانی له ‌ڕێگه‌ی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كانه‌وه‌ داوایێكی به‌په‌له‌ له‌ حكوومه‌تی ئه‌مریكا ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌سه‌ر ئێران و جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی سلێمانیش زانیاریی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مانگی ڕابردوو وه‌فدێكی كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا كه‌ له‌ 25 كۆمپانیا پێكهاتبوون سه‌ردانی سلێمانیان كرد و له‌ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی سلێمانی له‌گه‌ڵ بازرگاناندا كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا و له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌وزاد غه‌فوور جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی سلێمانی به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "داوامان له ‌كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا كرد بێنه‌ هه‌رێم و سلێمانی و له ‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌تایبه‌ت كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتیاری وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ بارزگانانی كورد له ‌په‌یوه‌ندیدان".

ناوبراو وتیشی: "ئه‌وان ئاماده‌یییان ده‌ربڕیوه‌ بێنه‌ هه‌رێم و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌یه‌ كاتی ده‌وێت".

نه‌وزاد غه‌فوور ئاشكرای كرد: "داوامان لێكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌مریكا له‌باره‌ی سزاكانی سه‌ر ئێرانه‌وه‌ گفتوگۆ بكه‌ن و كارێكی وا بكه‌ن كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت بێنه‌ هه‌رێم و كار بكه‌ن ده‌توانن ئه‌و كاره‌ بكه‌ن".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39462

Your Comment

You are replying to: .
captcha