به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شۆڕش حاجی ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی لای گۆڕان گرنگه ئه‌وه‌یه كه به‌رنامه‌ی ئایندهی حكوومه‌تی هه‌رێم چی ده‌بێت، له ئه‌گه‌ری به‌شداری كردنی گۆڕان له حكوومه‌تدا، كه دواجار جڤاتی نیشتمانی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات، سه‌یری به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی ئایندهی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
ناوبراو گوتیشی: "ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی چاكسازیی ئێمه كه له سه‌ره‌تای دروست بوونمانه‌وه بانگه‌شه‌مان بۆ كردوووه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت یه‌ک بگرێته‌وه ئه‌وا ئێمه له‌و حكوومه‌ته كار ده‌كه‌ین بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌كانمان."
شۆڕش حاجی ئاماژه‌ى به‌وه كردوووه: "له ئه‌گه‌ری به‌شداری كردنمان له كابینه‌ی حكوومه‌تی نوێ، له‌سه‌روو هه‌موو پرۆژهیێكهوه گرنگی ده‌ده‌ین له باش كردنی گوزه‌رانی خه‌ڵک و كۆتایی هێنان به پاشه‌كه‌وتی مووچه و شه‌فافییه‌ت له داهاتی نه‌وت و داهاته ناوخۆیییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و به نیشتيمانی كردنی هێزی پێشمه‌رگه و هێزه چه‌كداره‌كان".
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment