شۆڕش حاجی: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ گرنگییه‌وه‌ له‌ کارنامه‌ی حکوومه‌تی داهاتوو ده‌ڕوانێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ بزووتنه‌وه‌كه‌یان به‌ گرنگییه‌وه‌ له‌ كارنامه‌ی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌ڕوانێت و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ بنه‌ما و كارنامه‌كانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ خزمه‌تی‌ هاووڵاتییان بگونجێت ئه‌وا به‌شداری‌ له‌و كابینه‌یه‌دا ده‌كه‌ن و به ‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ به‌شداری‌ ناكه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شۆڕش حاجی‌ ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی‌ لای‌ گۆڕان گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌رنامه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێم چی‌ ده‌بێت، له ‌ئه‌گه‌ری‌ به‌شداری كردنی‌ گۆڕان له‌ حكوومه‌تدا، كه‌ دواجار جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بڕیاری‌ له‌سه‌ر ده‌دات، سه‌یری‌ به‌رنامه‌ی‌ حكوومه‌تی‌ ئاینده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ن.

ناوبراو گوتیشی: "ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی‌ چاكسازیی‌ ئێمه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ دروست بوونمانه‌وه‌ بانگه‌شه‌مان بۆ كردوووه‌ له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی‌ حكوومه‌ت یه‌ک بگرێته‌وه‌ ئه‌وا ئێمه‌ له‌و حكوومه‌ته‌ كار ده‌كه‌ین بۆ سه‌رخستنی‌ پرۆژه‌كانمان."

شۆڕش حاجی ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردوووه‌: "له ‌ئه‌گه‌ری‌ به‌شداری كردنمان له‌ كابینه‌ی‌ حكوومه‌تی‌ نوێ، له‌سه‌روو هه‌موو پرۆژه‌یێكه‌وه‌ گرنگی‌ ده‌ده‌ین له‌ باش كردنی‌ گوزه‌رانی‌ خه‌ڵک و كۆتایی هێنان به‌ پاشه‌كه‌وتی‌ مووچه‌ و شه‌فافییه‌ت له‌ داهاتی‌ نه‌وت و داهاته‌ ناوخۆیییه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان و به‌ نیشتيمانی كردنی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ چه‌كداره‌كان".

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39410

Your Comment

You are replying to: .
captcha