سەڵاحەدین بەهادین: ئینسان لای ئێمە سەنتەرە نەك قەومییەت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ، دەڵێت ئەوان قەومچێتی ناکەن و حیزبەكەی حیزبی سەرتاسەرییە لە كوردستان، بەڵام ئێستا لەڕووی جەماوەرییەوە پاشەكشەی كردووە.

کوردپرێس:

سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە لێدوانێکدا وتوویەتی: "ئێمە قەومچێتی ناكەین، ئینسان لای ئێمە سەنتەرە نەك قەومییەت"، كە باسی لەوەش كرد، یەكگرتوو بەرێی خۆی كوردایەتی دەكات، بە شێوازی خۆیشی سووننەگەرایی دەكات.

سەڵاحەدین بەهادین ڕۆژی پێنج شەممە، ئەو قسانەی بۆ كۆمەڵێك لەكەسایەتی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و ڕۆژنامەوانان لەتوركیا كرد، كە ئەوەش دەڵێت: "ئێمە بە تەعەسوبییەت ڕووبەڕووی ستەمی نەتەوایەتی نابینەوە، لەسەر ئەمە باجی زۆرمان داوە".

ئەمینداری یەكگرتوو باسی ئەوەیشی كرد، كە ناوچەكەمان گیرۆدەیە بە تەكفیركردن و تەخوینكردنەوە، تەخوینەكە زیاتر لە لایەنە عەلمانییەكانەوەیە.

News Code 39392

Your Comment

You are replying to: .
captcha