کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 3ی نۆڤێمبێری 2021 وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێكدا وتوویەتی"ئەمشەو کاتژمێر10:30 خولەك، تیرۆریستانی داعش پەلاماری خاڵێکی فەوجی 2ی لیوای 10ی پیادەیاندا، لە سنووری میحوەری پردێ- دبس."
وەزارەتی پێشمەرگە وتووشیەتی"پێشمەرگە ئازاکانمان بەخێرایی لێیان هاتنە دەست و ڕاویان نان، خۆشبەختانە هیچ زیانێک بە پێشمەرگە نەگەیشتوە."
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش داوە كە "ئەمە بۆ چەندین جارە داعش بۆشایی نێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراقی دەقۆزێتەوە بۆ پەلاماردانی هێزەکانی پێشمەرگە."
Your Comment