بێ گومان ئەمریکا لە پلانی سوپای عێراق بۆ کونترۆڵ کردنی کەرکووک ئاگادار بوو

بەشی جیهان- سەعدی ئەحمەد پیرە دەڵێت بێ گومان ئەمریکا لە پلانی ئەرتەشی عێراق بۆ کونترۆڵ کردنی کەرکووک ئاگادار بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئەلجەزیرەی وتووە: ئەمریکا دەیزانی کە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم پێوەندیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق تێکدەدات و هەروەها دەبێتە هۆی لاواز بوونی ئەو دوو هێزە لەبەرامبەر داعشەوە.

ناوبراو زیادی کرد ئەمریکا خوازیاری دواخستنی ڕیفراندۆم بوو چوونکە گرینگترین ئەولەویەتی ئەو وڵاتە شەڕی داعش بوو بەڵام جەختی لەسەر ئەوەش دەکرد کە ئەگەر هێزە عێراقییەکان کونترۆڵی کەرکووک وەدەستەوە بگرن ڕووبەڕوویان نابێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39388

Your Comment

You are replying to: .
captcha