ترەمپ باڵیۆزێكی نوێ بۆ عێراق ده‌ستنیشان ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باڵیۆزێکی نوێ لە عێراق ده‌ستنیشان ده‌كات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆشكی سپی ئاشكرای كردووه،‌ كه‌ ماسیۆ تووله‌ر له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا‌وه‌ وه‌ک جێگره‌وه‌ بۆ دۆگڵاس سلێمان دیاری كراوه‌.

دۆگڵاس سلێمان لە ساڵی 2016ـەوە باڵیۆزی ئەمریکایە لە عێراق و ماسیۆ تووله‌ریش ئێستا باڵوێزی ئه‌مریكایه‌ له‌ سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن.

رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق، ئەزمونێکی تایبەتی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران هەیە.

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39387

Your Comment

You are replying to: .
captcha