بۆ یەکەمجار زمانی کوردی خرایە سەر لۆگۆی وەزارەتى ناوخۆی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی عێراق گۆڕاوە و بۆ یەکەمجار بە زمانی کوردی لە پاڵ زمانی عەرەبی و ئینگلیزدا لەسەر لۆگۆکە نووسراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێ، ئەمڕۆ لە ماڵپەری وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا لۆگۆ نوێیەکەی وەزارەت بڵاو کراوەتەوە لەسەر لۆگۆکە بە کوردی نووسراوە "وەزارەتی ناوخۆی عێراق".

هاوکات پێشتریش زمانی کوردی لەسەر پاسپۆرتی عێراقی و فۆرمی خوراک و کارتی نیشتیمانی دانراوە و وابڕیاریشە زمانی کوردی لەسەر مۆڵەتی شۆفێریش دابنرێت.

لە دوای لەسەرکار لابردنی رژێمی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ بە سەرۆكایەتی سەدام حسێن، لە ساڵی ٢٠٠٥ دەستورێكی نوێ بۆ عێراق نووسرایەوە، ئەو دەستوورە گۆرانکارییێکی گەورەی تێدایە بۆ مافە نەتەوییەكانی كورد بەتایبەتی زمان.

سەرچاوە: ئین ئاڕتی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39375

Your Comment

You are replying to: .
captcha