توركمانه‌كانى عێراق داواى وه‌زاره‌ت يان جێگرى سه‌رۆک كۆمار ده‌كه‌ن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌شێک له‌ توركمانه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ى به‌شدارى نه‌كردن له‌ حكوومه‌تى عێراقدا ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌ وه‌زيرێک به‌شدارييان پێ نه‌كرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ده‌سته‌ى هه‌ماهه‌نگیى باڵاى توركمانى عێراق له‌ به‌ياننامه‌يێكدا رايگه‌ياند تا ئێستا عادل عه‌بدولمه‌هدى هيچ پۆستێكى وه‌زارى بۆ توركمان ته‌رخان نه‌كردووه‌.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: ئه‌گه‌ر به‌و جۆره‌ توركمان په‌راوێز بخرێن، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و لايه‌نانه‌ى به‌شدارن له‌ حكوومه‌ت به‌رپرسيارێتى په‌راوێزخستنى توركمان بگرنه‌ ئه‌ستۆ.

ئه‌و ده‌سته‌يه‌ى توركمانه‌كان داواشيان كردووه‌، يان وه‌زيرێک ياخود جێگرێكى سه‌رۆک كۆمار بدرێت به‌ پێكهاته‌كه‌يان.

ئاماژه‌شيان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ کە ئه‌گه‌ر داواكارييه‌كانيان جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌رپرس نيين له‌ سه‌رهه‌ڵدانى ناڕه‌زايه‌تى له‌ لايه‌ن به‌شێک له‌ توركمانه‌كانه‌وه‌.

لە کوردستان 24 وەرگیراوە

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39374

Your Comment

You are replying to: .
captcha