محەمەد حاجی مەحموود: لەگەڵ حکوومەتی بنکەفراوان نین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەمەد حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوان نین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حاجی مەحموود، لەمیانی كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ عارف تەیفور، سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی: "لە كابینەی پێشتر لەسەرەوە حكوومەتی بنكە فراوان بوو، بەڵام بنكەكەی زۆر باریک بوو، بۆیە هیوادارم حکوومەتی داهاتوو، حکوومەتی خەڵکی کوردستان بێت".

ناوبراو راشیگەیاند: "من لەگەڵ حكوومەتی بنكە فراوان نیم و لەگەڵ ئەوە نیم حكوومەت قورخ بكرێت لەنێوان چەند حزبێک، ئەو حزبانەی دەیانەوێت بەشداری لە حكوومەت بكەن با بێنە ناو حكوومەت، ئەوانی دیكەش دەتوانن ببن بە ئۆپۆزسیۆن، بەڵام ھیوادارم یاساییێكیش بۆ چۆنییەتی کارکردنی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان دەرچێت".

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39358

Your Comment

You are replying to: .
captcha