کوردپرێس:
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە توانا و حەجمی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگای بۆریی هەرێمی کوردستانەوە بەرەو تورکیا بۆ ڕۆژانە یەک ملوێن بەرمیل زیادی کردووە. هاوکات بەرهەمهێنانی نەوتیش لەو ناوچەیەی کوردستان بۆ 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا زیادی کردووە.
بلوومبێرگ نووسیویەتی: کورد ئەوەی ڕاگەیاندووە لە بەر ئەوەی بەنیازە قەناعەت بە دەولەتی ناوەند بهێنێت کە دیسانەوە نەوتی کەرکووک لە ڕێگای بۆریی هەرێمی کوردستانەوە بەرەو تورکیا هەناردە بکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی بلوومبێرگ ئێستا ڕۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک بەرهەم دەهێنرێت بەڵام ئەو ڕێژەیە بە مەبەستی مەسرووفاتی ناوخۆ دەفرۆشرێت بە پاڵاوگە خۆجێییەکانی هەرێمی کوردستان.
نەوتی ناوچەی کەرکووک تا پێش ئەکتەوبری 2017 کە هێزی عێراقی کۆنتڕۆڵی ناوچەکەی بەدەستەوە گرتەوە لە ڕێگای بۆریی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرا.
بەپێی نووسراوی بلوومبێرگ بەرپرسانی دەوڵەتی ناوەندیی عێراق ئامادەییی خۆیانیان دەربڕیوە بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم ڕێک بکەون لە سەر ئەوەی نەوتی کەرکووک دیسان لە ڕێگای بۆریی هەرێمی کوردستانەوە بەرەو بازاڕە جیهانییەکان هەناردە بکرێت.
Your Comment